سەکۆی TOD هاوبەشی لەگەڵ سامسۆنگ دەکات

سەکۆی TOD هاوبەشی لەگەڵ سامسۆنگ دەکات

سەکۆی TOD هاوبەشی لەگەڵ سامسۆنگ دەکات بۆ دابینکردنی ئەزموونی بینینی 4Kی بەرز بۆ گرنگترین کێبڕکێکانی تۆپی پێ

هەولێر، کوردستان – 8ی حوزەیرانی 2023: TOD، سەکۆی پێشەنگی پەخشکردنی ناوەڕۆکی وەرزشی دیجیتاڵی و کەیفخۆشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، واژۆکردنی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکیس ڕاگەیاند کە پێشەنگی بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی جیهانە بۆ ماوەی 17 ساڵ لەسەریەک . هاوبەشییەکە ڕێگە بە بەشداربووی TOD دەدات کە هاندەری وەرزشین و تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ بەکاردەهێنن، چێژ لە ئەزموونێکی بینینی ناوازە وەربگرن و بەدواداچوون بۆ یارییەکانی کۆتایی دیارترین پاڵەوانێتییە وەرزشییەکان بکەن بە ڕوونییەکی سەرسوڕهێنەری 4K.
ئەم هاوبەشییە دەرفەت دەدات بە بەشداربووانی سەکۆی TOD بۆ بینینی یاری کۆتایی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و ڕکابەرەکەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە 10ی حوزەیران بە ڕوونی 4K. یانە ئینگلیزییەکە ئاواتەخوازە بە جامی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بتوانێت سێگۆشەی مێژوویی بەدەستبهێنێت و بگەڕێتەوە یاریگای ئیتیحاد، کە نمایشێکی سەرسوڕهێنەری تۆپی پێی پڕ لە ئەستێرە دیارەکانی یارییەکە و بە بەرزترین ئاستی ڕوونی و ڕاستەقینەی بە هاندەران دەبەخشێت.
سامسۆنگ و TOD هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەم ئۆفەرە ناوازانە پێشکەش بە هاندەرانی وەرزشی ناوچەکە بکەن کە گەرەنتی ئەزموونی کەیفخۆشی دەکات بەپێی بەرزترین ئاستی ڕاستەقینەی و کارلێککردن. هەروەها ئەو کڕیارانەی کە تەلەفزیۆنی سامسۆنگ دەکڕن، بەشداریکردنی تاقیکاری بۆ ماوەی یەک مانگ بە بێبەرامبەر لەسەر سەکۆی TOD وەردەگرن، لەکاتێکدا ئەو کڕیارانەی کە تەلەفزیۆنە تایبەتەکانی سامسۆنگ دەکڕن سوودمەند دەبن لە بەشداریکردنی شەش مانگی دیکەی بێبەرامبەر لە سەکۆی TOD و دەستگەیشتن بە هەموو ئەو پاکێجانەی کە پێشکەشی دەکات .
مستەفا سادق، بەڕێوەبەری ناوچەیی کۆمەڵەی ئامێری پیشاندان لە سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە لێدوانێکدا لەسەر ئەم بابەتە، ڕایگەیاند: سەکۆی TOD هەمیشە هاوبەشێکی سەرەکی بووە بۆ سامسۆنگ، بەتایبەتی کە هەمان دیدگای هاوبەشی هەیە و پشتگیری لە هەوڵەکانمان دەکات بۆ دابینکردنی باشترین ئەزموونی پەخشی وەرزشی بۆ کڕیاران لە ماڵەکانیاندا.هەروەها سامسۆنگ ئارەزووی دیزاینکردنی تەلەفزیۆنەکانی دەکات بۆ ئەوەی بەرزترین ئاستی ڕاستی و کوالێتی وێنە و دەنگ دابین بکات، بەمەش پیشاندانی ڕاستەقینەیی یارییەکان مسۆگەر دەکات کە ڕێگە بە بینەر بدات چێژ لە ئەزموونێکی قووڵ لە سەیرکردنی کێبڕکێیە وەرزشییەکان لە یاریگاکاندا وەربگرن”.

جۆن پاوڵ مەکئیرلی، جێگری سەرۆکی بەبازاڕکردن و فرۆشتن لە TOD ڕایگەیاند: “ئێمە خۆشحاڵین بە واژۆکردنی ئەم هاوبەشییە لەگەڵ سامسۆنگ بۆ ئەوەی کڕیارەکانمان بتوانن چێژ لە پەخشی دیجیتاڵی بەرزی ناوەڕۆکی وەرزشی و کەیفخۆشی وەربگرن، هەروەها بەدواداچوون بۆ کێبڕکێ وەرزشییە ڕاستەوخۆکان بکەن لە سەرانسەری کەناڵەکانی beIN SPORTS. هەروەها هاوبەشییەکە ئەو خزمەتگوزارییە نایابانە بەرز دەکاتەوە کە سەکۆی TOD پێشکەشی دەکات، کە ئەزموونێکی گشتگیر پێشکەش دەکات بۆ بینینی یارییەکانی تۆپی پێ و ئامار و چالاکیەکان، لە هەمان کاتدا سەیرکردنی دیارترین ڤیدیۆ و پوختەی وەرزشی بە ڕوونی 4K بە سیستەمی دەنگی Dolby Atmos".
هەروەها بەشداربووان دەتوانن چێژ لە ئەزموونی بینینی ڕوونی بەرز وەربگرن بۆ ناوەڕۆکی سەرنجڕاکێشی TOD، کە 40 هەزار کاتژمێر بەرنامە و بەرهەمی کەیفخۆشیی عەرەبی و تورکی و ڕۆژئاوایی لەخۆدەگرێت، لەوانە Lucky Hank، Gotham Knights، Superman & Louis، The Matrix Resurrections، Morbius، Uncharted و چەندین زیاتر. و دەتوانرێت بەرنامەی TOD لە پلەی ستۆر و ئەپ ستۆر لەسەر زۆرێک لە ئامێرە مۆدێرنەکانی iOS و ئەندرۆید و ئامێرە زیرەکەکانی دیکە دابەزێنرێت. بەرنامەکە بژاردەی خۆکارکردنی خێرا و پارێزراوی وشەی نهێنی هەیە.

Top