دۆزەرەوەی رێگا وGPS بۆ پایسكل

دۆزەرەوەی رێگا وGPS بۆ پایسكل

هەرچەندە لەم هەرێمەی ئێمەدا رۆیشتن بە پێی و بە پایسكل نەبۆتە باو، ئەگینا لە زۆربەی وڵاتانی پێشكەوتوو، بە پایسكل رۆیشتن نەك بۆ مەودایەكی كەم بەڵكو بۆ مەودای دەیان كیلۆمەتریش هەر پایسكل دەڕۆن.

پایسكل وەك ئۆتۆمبیل سیستەمی GPS نییە، بۆیە ون بوون و دۆزینەوەی رێگاكان بۆ كەسی ناشارەزا زۆر دژوارە. بەهۆی تەكنەلۆژیای نوێوە پایسكل و تەنانەت پیادەش سیستەمی GPSیان هەیە. ئامێری Beeline Bike GPS - Velo 2 تایبەتە بە پایسكل. ئامێرەكە پێكهاتووە لە شاشەیەكی بازنەیەی و قەوارەكەی هەندێك لە كاتژمێرێكی دەست گەورەترە. بە مۆبایلەوە پەیوەند دەدرێ و نەخشەی هەموو جیهان لەخۆی دەگرێت. رۆیشتن و ئاراستەكان بە بەكارهێنەرەكەی نیشان دەدا. ئەو مەودایەی بە پایسكل رۆیشتووی لە مۆبایلەكەدا نیشاندەدا و دەكرێت هاوبەشی بكەی لەگەڵ دۆستانت. ئەگەر هەڵە یا لارێ بڕۆی دەست بەجێ زەنگ لێدەدا بەكارهێنەركەی ئاگادار دەكاتەوە. مەودای رۆیشتوو و مەودای ماوە لەسەر شاشەكە نیشان دەدرێ. شەحن دەكرێتەوەو هەتا 11 كاتژمێر شەحنەكەی دانابەزێت.

Top