بەهۆی شەرەتەقە لە مزگەوتێک كەسێك كوژرا و پێنج كەس بریندار بوون

بەهۆی شەرەتەقە لە مزگەوتێک كەسێك كوژرا و پێنج كەس بریندار بوون

 

 

لە میانی شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای لوبنان و کەسێکی چەکدار لە مزگەوتێکی پارێزگای بەقاع، کەسێک کوژرا و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان، شەڕەتەقە لەنێوان سەربازەکان و هێرشبەری سەر مزگەوتێک لە ناوچەی بێرالیاس لە پارێزگای بەقاع لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەدا ڕوویداوە، هەروەها پێشترفەرمانی دەستگیرکردنی تاوانبارەكە دەرچووبوو.

لە ئەنجامی تەقەکردنی تۆمەتباركە لەكاتی هەوڵی هەڵاتنی لە مزگەوتەکە دەدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و 5 کەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنانی (NNA)، ئەو تۆمەتبارەی کە هەوڵی هەڵاتنی داوە، بە سەختی بریندار بووە و دەستبەسەركراوە وگواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top