دووكچە یاریزانی پێشووی پێشمەرگە بەشداری پاڵەوانێتی عەرەبی دەكەن

دووكچە یاریزانی پێشووی پێشمەرگە بەشداری پاڵەوانێتی عەرەبی دەكەن

دووكچە یاریزانی پێشووی پێشمەرگە بەشداری پاڵەوانێتی عەرەبی دەكەن
بە مەبەستی بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی ووڵاتانی عەرەبی لە ووڵاتی جەزائیر لە كیشوەری ئەفریقیا هەریەك لە كچە یاریزانانی پێشووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی (میناحەسەن و ئەسماعەلی) بەشدار دەبن لەم پاڵەوانێتیە بڕیارە سبەی هەینی لە رێگەی فرۆكەخانەی سلێمانیەوە گەشتی ووڵاتی جەزانئیر بكەن ڕۆژی 9ی ئەم مانگە یارییەكانی دەست پێدەكات، لەم بارەشەوە بەلێن حەیدەر ڕاهێنەری پێشووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و ئەم دوو كچە یاریزان بۆ ماڵپەری گوڵان میدیا گوتی" هەردوو كچە یاریزانی تیپەكەم مینا حەسەن و ئەسما عەلی كە پێشووتر یاریزانی پێشمەرگەی سلێمانی بوون بەشدار دەبن لەم پاڵەوانێتیە ئامادەكاری باشیان كردوە و ماوەی پاڵەوانێتیەكە شەش ڕۆژە و چاوەڕوانی ئەنجامی گەورەیان لێ دەكەین.خۆشیان بە روحیەتی بەرزەوە دەچنە نێو كێبڕكێیەكان بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنن.
كارزان كانەبی

Top