هەولێر لە زاخۆی بردەوە

هەولێر لە زاخۆی بردەوە

هەولێر لە زاخۆی بردەوە
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە گەری 35ی خولەكە ئەم شەو هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشیی هەردوو یانە رووبەڕووی یەكتری بوونەوە، لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی زاخۆ توانیان تاكە گۆلێك لەم گێمە تۆماربكەن و یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان بە كۆتا هێنا.
لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان بە ئاست و بە ئەنجام یارییەكە بە سوودی خۆیان بگۆڕن و توانیان كۆنترۆڵی یاریگا بكەن، یاریزانانی هەولێر هەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەكە ڕاست بكەنەوە، شێركۆ كەریم ئەستێرەی یارییەكە بە لێدانێكی بەهێز گۆڵی یەكسان بوونی تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی هەولێر بەردەوام بوون لە هێرش بردن و هاندەرانیش جۆش و خرۆشی زۆریان بە یاریزانانی یانەكە دا بۆ ئەوەی هەنگاو بەرەوو سەركەوتن بهاوێن، لەم ناوەشدا ئەمجد ڕازی هێرشبەر و گۆڵكاری یانەی هەولێر بە پاسێكی شێركۆ كەریم توانی گۆڵی دووەم و سەركەوتن لە یارییەكە تۆمار بكات و یارییەكەش بەسوودی هەولێر كۆتای هات بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ و سێ‌ خاڵی یارییەكەیان بەدەستهێنا.

Top