یەكەم ماوسی ئۆرگۆنۆمی ستوونی

یەكەم ماوسی ئۆرگۆنۆمی ستوونی

 ماوسی DeLUX Seeker یەكەم ماوسی ئۆرگۆنۆمی ستوونی وایەرلەیسە.  ماوسەكە شاشەیەكی جۆری OLEDی لەسەرە كە لە شاشەكەدا دەتوانی خێرایی و كاركردی ماوسەكە ببینی. دوو گۆی سكرۆلی هەیە یەكێكیان لەلای راست و یەك لەلای چەپ. لەیەك كاتدا ماوسەكە لەگەڵ چوار ئامێر پەیوەند دەدرێ. سێ شێوازی پەیوەندی دانی هەیە وەك بلوتوس و  و وای-فای و وایەر. دیارە دوگمەكان هەموویان رێك دەخرێن و ئاڵوگۆڕ لە فەرمانەكانیان دا دەكرێت. جگە لەوەش دۆشەكچەی ژێر ماوسەكە شەحنكەرەوەی ماوسەكەیە. دیزانێكی ناوازەی هەیە و گلۆپی LED تێدایە كە دەكرێت رەنگی گلۆپەكان بگۆڕدرێ.

Top