عەزیز وەیسی و ژینا وەیسی دووەم دوێتی خۆیان بڵاوكردەوە

عەزیز وەیسی و ژینا وەیسی دووەم دوێتی خۆیان بڵاوكردەوە

دوای نزیكەی ساڵێك لە بڵاوكردنەوەی گۆرانی(برا لە چەمەو بێ),عەزیز وەیسی و كچەكەی دووەم دوێتی خۆیان بڵاوكردەوە .

هونەرمەندی دیاری كورد (عەزیز وەیسی) بەهاوبەشی لەگەڵ (ژینا وەیسی)ی كچی بەرهەمێكی نوێی هونەرییان بە شێوەی دوێت بڵاوكردەوە .

گۆرانی (بژوێنە) كە نویترین بەرهەمی هونەری ئەم كچە و باوكەیە,عەزیز وەیسی لە كەناڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكەی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, مێلۆدی ئەم بەرهەمە فۆلكلۆرەو (عەزیز وەیسی) خۆی تێكستەكەی نووسیوە, هەورەها (حوسێن نیكۆیی) كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە كردووەو (پەیمان زەمانی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top