كەركووك پاڵەوانی كیك بۆكسێنگی كوردستان بوو
كەركووك پاڵەوانی كیك بۆكسێنگی كوردستان بوو
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری بۆكسێن لە كوردستان و بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستان، بە چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی كیك بۆكسێنگی كوردستان، لە هەولێری پایتەختی كوردستان بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی هەولێر، كەركووك، جیهان، سەورە، نیشتمان، شۆریجە، پێشمەرگەی سلێمانی،خانەقین، كەیوان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بۆكسێنەرەكانی كوردستان كێبڕكێ لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستەیان دەكرد لەم پاڵەوانێتیە، یاریزانە كوڕەكانی كەركووك توانیان لە یارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و بتوانن بە ئاست و بە ئەنجام پێشەنگی یانەكان بگرێت و لە زۆربەی یارییەكان باڵا دەستی خۆیان بە سەر یارییەكان دابنوێنن، كەركووكییەكان هەر لە سەرەتای دەستپێكی پاڵەوانێتیەكە چاویان لە نازناوی پاڵەوانێتیەكە بوو، توانیان ئامانجەكەیان بپێكن كە بۆی هاتبوون، یانەی كەركووك توانی نازناوی پاڵەوانێتیەكە بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی 3مەدالیای زێر و سێ مەدالیای زیو و سێ مەدالیی برۆنزی بەدەست بهێنێت، هەولێریش بە كۆكردنەوەی 3مەدالیای زێر و 3زیو2 بڕۆنز پلەی دووەمی بەدەست هێنا، یانەی سەورەی شاری كەركووكیش بە كۆكردنەوەی 2 مەدالیا زێر و 2 زیو و یەك بڕۆنزی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.لە كۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
كارزان كانەبی