كاوە حەسۆ لە هۆڵەندا گۆڵپارێز بۆ یانە گەورەكان دروست دەكات

كاوە حەسۆ لە هۆڵەندا گۆڵپارێز بۆ یانە گەورەكان دروست دەكات

كاوە حەسۆ لە هۆڵەندا گۆڵپارێز بۆ یانە گەورەكان دروست دەكات
ئەستێرە كوردەكانی ریزی یانە كوردستانییەكان كە ساڵانێكە ڕوویان لە ووڵاتانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كردوە، ئێستا بوونەتە جێگای متمانەی یانەكانی دەرەوەی ووڵات بۆ ئەوەی سوود لە تواناكانیان وەربگرن، كاوە حەسۆی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی پێشمەرگەی هەولێر ماوەی چەند سالێكە ڕووی لە ووڵاتی هۆلەندا كردوە و لەگەڵ یەكێك لە یانە پلە دووەكانی ئەو ووڵاتە كار دەكات وەكو ڕاهێنەری گۆڵپارێز لە بارەی كاركردنیشی لە خولی پلە دووی هۆڵەندا كاوە حەسۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە ئێستا دا وەكو ڕاهێنەری گۆڵپارێزی یانەی Fc skills پلە دووی خولی هۆلەندایە كار دەكەم، ماوەیەكە لەم یانەیەم و توانیومە جێگای پەنجەم دیار بێت و خزمەتی یانەكەم بكەم، گوتیشی" جگە لەم یانەیە لەگەڵ چەند ئەكادیمیایەكی وەرزشیی كار دەكەم بۆ دروست كردنی گۆڵپارێزی بەتوانا بۆ یانە گەورەكانی ووڵاتی هۆڵەندا بۆ ئەوەی سوود بگەینم بەم یانە گەورانە لە رێگەی دروست كردنی گۆڵپارێزی لاوی بەتوانا بۆ پاشە ڕۆژی یانەكان بتوانن سوود لە تواناكانیان وەربگرن، گوتیشی" ئەم ئەكادیمیانە هەمووی پیشەگەرین و باوەڕپێكراون و زۆربەی یانە گەورەكانی ئەوروپا سوود لەم جۆرە ئەكادیمیانە وەردەگرن، دەمەوێ ئەوەی لەتوانام بێت وەكو كوردێك خزمەتی وەرزش بكەم لە تاڕاوگە، بۆ ئەوەی ئێمەش كوردیش جێگای پەنجەمان دیار بێت لە دروست كردنی چەندین گۆڵپارێزی بەتوانا بۆ یانە گەورەكانی ئەوروپا.
كارزان كانەبی

Top