هەنارقادر شەهرەبانی هەڵبژارد

هەنارقادر شەهرەبانی هەڵبژارد

هەنارقادر شەهرەبانی هەڵبژارد
هەموو سالێك لەگەڵ دەستپێكی پاڵەوانێتیەكانی عێراقی یانەكان هەڵدەستن بە گرێبەست كردن لەگەڵ ئەو یاریزانانەی لە خولەكانی كوردستان یاری دەكەن، هەنار قادری یاریزانی فوتساڵی یانەی وەرزشی سەیدسادق ئەم وەرزە لە خولی نایابی فوتساڵی یانەكانی كوردستان توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و ببێتە جێگای سەرنجی یانە عێراقییەكان، بۆ ئەم مەبەستەش بۆ یارییەكانی خولی فوتساڵی عێراقی كە بڕیارە یارییەكانی لە شاری دهۆك بەبەشداری ژمارەیەك لە یانە بەهێزەكانی عێراق بەرێوە بچێت، یانەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی ژمارەیەك لە ئەستێرە كوردییەكانیان برۆدتە ریزی یانەكانیان، هەنار قادریش لەگەڵ یانەی شەهرەبان رێكەوتوە بۆ یاری كردن لە ریزی ئەو یانەیە، سەبارەت بە چوونی بۆ ریزی یانەكەش هەنار قادر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بۆ پاڵەوانێتی جامی فوتساڵی یانەكانی عێراقی پەیوەندیم بە یانەی شەهرەبان كردوە، دەمەوێ لەم ماوەی لەگەڵ ئەوانم بتوانم خزمەتی ئەو یانەیە بكەم و ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەم لە جامی یانەكانی فوتساڵی عێراقی بۆ ئاستی كچان، پاڵەوانێتیەكەش بەهێزە چونكە سەرجەم یانەكانی بەشداربوو گرێبەستی باشیان واژوو كردوە، منیش وەكو كچە كوردێك دەمەوێ ئەوەی لەتوانامە پێشكەشی یانەكەم بكەم بۆ گەیشتن بە ئەنجامی شایستە، جێگای ئاماژەپێكردنە هەنار قادر پێشووتر یاری بۆ هەریەك لە یانەكانی سیروانی شارەزوور و هەڵەبجە و خورماڵ و چەمچەماڵ و ئافرەتانی بەغداد و سەید سادق كردوە، یەكێك بووە لە یاریزانە بەتواناكان و چەندین ئەنجامی باشی بەدەست هێناوە لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆ كردوون لە خولە جۆراوجۆرەكان.
كارزان كانەبی

Top