نارین فەقێ لەگەڵ باوكیدا بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە
خانمە گۆرانیبێژی كورد (نارین فەقێ) بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندی بە ئەزموون (عادل,جوودی فەقێ)ی باوكیدا بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
نارین فەقێ لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمە دوێتەكەی خۆی و باوكی بەناوی(دەرمانێ دل) بڵاوكردەوە كە عادل فەقێ تێكست و مێلۆدی ئەم بەرهەمەی ئامادەكردووە .
موسیزیان (عەلی شاكر)ی هاوژینی نارین لەگەڵ ئامادەكردنی موزیكی بەرهەمەكە كاری دابەشكردنی ئەنجامداوەو لە چەند بەشێكی نێو ڤیدیۆ كلیپەكە دەردەكەوێت كە ئامێری موزیكی عود دەژەنێت,هەروەها (هەژار دهۆكی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی