مەسرور بارزانی .. پیاوە ئاوریشمییە پۆڵایینەکە بەسەر ئەستەم و ئاڵنگارییەکاندا سەردەکەوێ و پڕۆژە ستراتیژییەکان ڕادەگەیێنێ

کاتێ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستاندا بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتەکەی پێشکەش کرد بە بڕواو متمانەبەخۆ بوونەوە بڕگەکانی بەرنامەی کارەکەی دەخوێندەوە ودڵنیایی ئەوەشی دەدا ، کە بەسەر ئاستەنگ و لەمپەرەکاندا زاڵ دەبێت .
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئان و ساتێکدا لەدایک بوو، لێکەوتەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و شکستی هێرشبەرانیان لە پردێ وسحێلا، بەردەوامی لە بڕینی بودجە و موچە و شایستە داراییەکانی کوردستاندا هەر جارێ بە ئاین وئۆن و هەنجەتێکی بەغداوە ، پلان و ئەجندای هەمیشەیی هەمەجۆری ئامادەی دەرەکی و ناوخۆی دژە کورد و دژە کوردستان ، ڕووداوی پێشبینی نەکراوی
سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا کۆڤید 19 و تەشەنەسەندی ، لێکەوتەکانی دابەزینی نرخی نەوت ،، هەموو ئەوانە کۆسپ و لەمپەرو ئاستەنگ بوون لەبەر دەم نەخشەو بەرنامەی چاکسازی و بوژاندنەوەی ژێر خانی ئابووریدا تا ئەو دروشمەی خودی سەرۆک وەزیران کە بەرنامەی کاری کابینەکەی لەوپێناوەدا دایرشتبوو ، نەخشە رێگای گەیشتن بە(کوردستانێکی بەهێزتر) ، سەخترو و دژوارتر بێ .
ئەوسا ، چوار ساڵ بەر لە ئەمڕۆ کاتێ مەسرور بارزانی بەرنامەی کاری کابینەی حکومەتەکەی راگەیاند ، بەرێزیان دەیزانی وهەستی پێکردبوو( نەخشەرێگای گەیشتن بە کوردستانێکی بەهێزتر) گوڵ ڕێژ وراخراونییە بەفەرشی سوور، بەڵکو دژواری و ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە ، پلان و ئەجندا دژەکان لە بەغداو لەو دیو سنوورەوە هاوتەریبی نەخشە رێگایەکەی ئەون وتابکرێ و بۆیان بلوێ و برەخسێ ئەوانیش لەململانێ و ڕووبەرووبوونەوەی دادەبن و دەبنە ئاستەنگ ولەمپەری هەمەجۆر .
بۆیە لەبەرامبەر ئەمەدا کەسان ولایەن هەبوون گرەویان لەسەرشکستی حکومەتەکەی وتەنانەت کەسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتیش دەکرد.
ئەو هەمووگرفت وتەنگژەو قەیرانی سیاسیی وئابوری وئیداریی ومیدیا و سۆشیاڵمیدیا ئاراستەکراوانەی لەەماوەی ئەو چوارساڵەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا هاتنە پێش و وەک فابریقەیەکی زەبەلاح بەگڕکەوتبوون ،گەر بیانژمێرین کەم نەبوون ، تا بتوانن تۆوی ڕق و کینە ودڵە ڕاوکێ و نیگەرانی و دووبەرەکی و دوو ئیدارەیی و نا ئارامی و تەنانەت ترس و تۆقاندنیش لە نێو ناخی یەک بەیەکی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردستانی دا بچێنن و بڕوێنن .
لە ماوەی ئەم چوارساڵەدا ، ئەجندا دژ وناحەزەکانی بەغداو هاوکوفانی لەنێو سنوورو ئەودیوی سنووردا کە خۆیان لە دادگای فیدڕاڵی عێراق دەبینییەوە چما نەیکەن ..؟ چ نادەستووری و نا یەکسانی و نادادپەروەرییەک ما نەیکەن ..؟ هەر بۆهیچ نەبووبێ ، تەنیا بۆناشیرین کردن و
ناوزڕاندنی کوردو ئەزموونی حوکمڕانی کوردستان و حکومەتەکەی وناشیرین وناوزراندنی کابینەکە نەبێ .
لە بەرامبەردا حیکمەت و وردبینی وئایندەبی و ڕوانین وڕامانی بەرپرسانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەم هەموو ئەگەر و پێشهات و خەیاڵ پڵاوی و گرەوەکانی خاوەن ئەجندا دژەکان گۆڕەوشارکردەوە .
مەسرو بارزانی ، پیاوە ئاوریشمییە پۆڵایینەکە سەڵماندنی بۆئاوەدانکردنە وەی کوردستان و بوژاندنەوەی ئابووری ،بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی نەتەوەوئایین و ئاینزا ، بۆ دیموکراسیەت و قبوڵکردنی رای بەرامبەر ، بۆ تەبایی ومافەکانی ژیانی موزایکی کوردستانی ڕوون و ڕەوانە ، پشت و پەناو پشتیوانە ، ئاوریشمییە و خاوەن میتۆدۆدو هەڵگری کەلتوری باوباپران و رێبازی پارتی و بارزانییە ، ڕاشکاو راستگۆیە ، بوێروئازاو زرنگە .
بە دیوەکەی تریش مەسرور بارزانی پۆڵایینە بۆ گەندەڵی وقۆرغکاری و ناحەزونەیاریش وەک ژمارەیەکی سەنگین سەیری دەکەن .
نهێنی سەرکەوتنی مەسرور بارزانی ، پیاوە ئاوریشمییە پۆڵاینەکە هەر لەوەدانییە وەک هەندێ لە چاودێران تەنیا وای دەبینن کە کوڕی گەورەی سەرۆک ورابەرو پێشمەرگەی کوردستان مەسعود بارزانی یە،ئەو خاڵە وئەوبۆچوونە گەرهۆکارێکی
بۆماوەیی و کەلتوری پێشینەی باوانیش بێ ببوبێتە خاڵێکی سەرکەوتن ، بەڵام کەسایەتی وهەڵکەوتوویی ئەوو ئەزموونی کاری سیاسیی و دبلۆماسیی و چاوکراوەیی و ژیری و بوێری و نەترسان لە ئەرک و پۆستی ئیداری و سیاسیی و پاراستنی ئاسایشیی کوردستاندا لەسەردەمە سەختەکاندا ، گەواهی دەری ئەوراستییەن .
هەروا گەواهی ئەو سەرکەوتن و ئەو سەرکردایەتییە حەکیم و ژیرانەشی بۆ دەدەن
کە رابوردوویەکی بەرپرسانەی مەزنی هەبووە لە ئاست بەرپرسیارەتیدا بۆ پاراستنی سەرفرازی وشکۆ وبەرزراگرتنی ئیرادەی نەتەوەیی ونیشتیمانی گەلێکی ستەم دیدەی وەک گەلی کوردستان و بۆ ئایندەی ئەو گەل و نەتەوەیەش هەژموون و فشار و قەیران و تەنگژەکان نابوونەتە لەمپەر و بەربەستی بەردەم ئاوەدانکردنەوەو بوژاندنەوەی زیاتری کوردستان ، بەڵگەو گەواهی نزیکیش بۆ ئەم راستییانە کردنەوەی کارگەی زۆم بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە مێرگەسۆر ، دانانی بەردی بناغەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابین لە بناری سەفین و دانانی بەردی بناغەی بەنداوی بەستۆڕە لە هەولێر و ئیتریش .
هەولێر 25-6-2023