پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی پێوستی به‌كوردایه‌تییه‌

پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی پێوستی به‌كوردایه‌تییه‌

گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن خاوه‌ن جوگرافیا و كه‌لتوور و مێژوو و زمانی تایبه‌ت به‌خۆی ، دوور له‌ ویستی خۆی به‌ هۆی چاوچنۆكی زڵهێزان و داگیركه‌رانه‌وه‌ خاك و گه‌له‌كه‌ی له‌ت له‌ت و دابه‌شكراوه‌ وله‌و رۆژه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ هه‌ر جاره‌و به‌ شێوازێكی دڕندانه‌ رووبه‌ڕووی تاوان و كاره‌ساتی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌ ، له‌ هه‌مان كاتیشدا سنووره‌كه‌ی له‌ناوچه‌یه‌كدایه‌ كه‌ لێواو و لێوه‌ له‌ كێشه‌ و ململانێی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و داگیركه‌ر و به‌ناو دراوسێ و زڵهێزانیش ، ئه‌م گه‌له‌ خاوه‌ن مافه‌ له‌ پێناو پارێزگاریكردن و داكۆكیكردن و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه‌زه‌وتكراوه‌كانی و زمان و ڕه‌گه‌ز و مۆڕكی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ناچاری ده‌ستی به‌خه‌بات و به‌رخودان كردووه‌ و هه‌رگیز ئاماده‌ نه‌بووه‌ خۆی به‌ده‌ست دوژمنان و داگیركه‌رانه‌وه‌ بدات و خۆی بچه‌مێێته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی مافی ده‌وڵه‌تبوونی وه‌ك هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام داگیركه‌ران به‌هه‌ندێك پاساویی نابه‌جێ و به‌كارهێنانی هه‌ندێك گروپ و تاقمی دروستكراو به‌ ناوی كوردایه‌تی ڕێگریان له‌وه‌ كردووه‌ تا كورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی بێت .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و فشار و گه‌له‌كۆمه‌كییانه‌ ، له‌خه‌بات و به‌رخودانی به‌رده‌وام بوو تا گه‌یشته‌ راپه‌ڕین وده‌رپه‌ڕاندنی داگیركه‌ران و ئینجا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و بوون به‌ خاوه‌ن قه‌واره‌ و ئینجا په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و فیدراڵیی وسه‌ركه‌وتنی رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و ئێستای كوردستانی به‌هێز ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوژمنان به‌رده‌وام هه‌ڵگری ڕق و كینه‌ بوونه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد و هه‌میشه‌ هه‌وڵی زیانگه‌یاندن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ نێوناخیان بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆزی ره‌وایی گه‌له‌كه‌مان ، وه‌ك ده‌بینرێت ، بوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و گه‌شه‌سه‌ندن وپێشكه‌وتنه‌كانی به‌لایی دوژمنانه‌وه‌ هه‌رس ناكرێت له‌لایه‌ن داگیركه‌ران و دوژمنانییه‌وه‌، چاویان به‌ ئازادی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لی كورد هه‌ڵنایه‌ت و شه‌وڕۆژ به‌ ئامراز و پیلانگێری و پاساویی بێ بنه‌ما هه‌وڵی له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن .
لێره‌دا ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو بابه‌تێكی تر گرنگتره‌ بۆ پارێزگاریكردنی له‌ قه‌واره‌ی هه‌رێمی و بوونی سیاسی ئێستامان گرنگیدان به‌ ئاشایشی نه‌ته‌وه‌یمان چونكه‌ هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ده‌توانێت له‌ ژێر پیلانگێری وهه‌ڕه‌شه‌ی داگیرگه‌ران و دوژمنان و سه‌روه‌رییه‌كانی خۆمان بپارێزین ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی مانایی رزگاربوون بێت ، ئه‌وا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ ومه‌ترسی داگیركه‌ران روو له‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌ و سنووره‌كانی ناجێگره‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌ له‌ سه‌ر رووداو و پێشهاته‌ سیاسه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و نێوخۆیی بكه‌ین پێوسته‌ده‌كات سه‌روه‌رییه‌كانمان بپارێزین ، كه‌واته‌ هه‌موو ئه‌و هه‌ره‌شه‌ و مه‌ترسییانه‌ی ده‌وروبه‌رمان و ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌رۆكی ئێمه‌یان گرتووه‌ و هه‌ر جاره‌وه‌ دوژمنان وداگیركه‌ران به‌پاساوێك په‌ڵامارمان ده‌ده‌ن، هه‌وڵی پاشگوێ خستن و په‌راوێزخستنی گه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌ن له‌ سه‌ر مه‌یدانی سیاسی ، ئابووری ودیپلۆماسی ، ئێستا باش ئه‌و راستییانه‌ ده‌بینن كه‌ پیلانه‌ دارێژراوه‌كانی داگیركه‌ران چۆن رووبه‌ڕووی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه‌ ، له‌ پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پیلانگێرییه‌كی تری هاوشێوه‌ی داگیركاری و خیانه‌تێكی تر 16ی ئۆكتۆبه‌ری2017 و تێشكاندنی خه‌ونی نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه‌ ، پێوسته‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌ سه‌ر بچووكترین مافی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی نه‌كه‌ن ، چونكه‌ له‌ چاویی دوژمنان و دوژمناندا گه‌لی كورد هه‌میشه‌ به‌ چاوی كه‌مینه‌ و پله‌ دوو و سێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه‌ ، هه‌روه‌ها بوون هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌كه‌ی دوژمنان و فاشیزمه‌كانی تووشی هیستریا كردۆته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌ره‌پێشچوونی بگرن و به‌مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌ سه‌ر خۆیان هه‌ژماری ده‌كه‌ن .
ئه‌وان باش ئه‌و راستییه‌ ده‌زانن كه‌ هه‌رێمی كوردستان بۆته‌ هانده‌ر و پاڵپشتێكی باش بۆ هه‌موو كوردان له‌ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌ پێناو داكۆكیكردن و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌زه‌وتكراوه‌كانیان ، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پشتیوان و ڕه‌چاویی بارودۆخی هه‌ستیاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن ، پێوسته‌ هه‌موو هێزولایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان به‌ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی خۆیان هه‌ڵبه‌ستن ، به‌رده‌وام پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی كوردستان بن له‌ پێناو چاكسازی وپاكسازی و به‌دڵنییاییه‌وه‌ حكوومه‌تی كوردستانیش له‌ سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌یه‌ بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی كوردستان به‌ بێ جیاوازی و جێبه‌جێكردنی ئه‌ره‌كانی وخاوه‌ندارێتی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواست وداواكارییه‌كانیان ، هه‌روه‌ها ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی كه‌ ده‌زگه‌كانی میدیایش ئه‌ركه‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان پێش به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆیان بخه‌ن له‌ ڕێگه‌ی زانیاری و هوشیاری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی دوژمنان بۆ لاوازكردنی بیروباوه‌ری نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌ری و ئینجا پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی به‌هێز له‌ پێناو به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ،هه‌مووان هۆكار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیمان پارێزراو بێت و خه‌ونی دوژمنانی وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ گۆڕ بنرێت ..
.

Top