نیازمحەممەد دەمەوێ ئاستی باشتر پێشكەش بكەم

نیازمحەممەد دەمەوێ ئاستی باشتر پێشكەش بكەم

نیازمحەممەد دەمەوێ ئاستی باشتر پێشكەش بكەم
هەر چەندە یانەی نەورۆز ئەم وەرزە چاوی لەوەیە بتوانێ‌ ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكات لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی، لە سەرەتای خولە كە و لە گواستنەوەی زستانەش ژمارەیەك لە یاریزانانی یانەكانی تری بەشدار لە خولەكەی گواستەوە ریزی یانەكە، یەكێك لە یاریزانە بەتواناكانی هێلی بەرگری یانەكەش نیازمحەممەدی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێرە، ئەو ئەمساڵ بەرگری لە درێسی یانەی نەورۆز دەكات لە خولەكە، لەم بارەشەوە نیاز محەممەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: بارودۆخی خۆم لە ئێستادا باشە، بەڵام وەكو پێویست نییە، هەوڵدەدەم لەو یارییانەی كە بەشداری دەكەم ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەم لەگەڵ یانەكەم، بۆ ئەوەی یاریمەتی یانەكەم بدەم لە بەرەوپێشچوونی لە ریزبەندی یانەكان، چەند یارییەكیش ماوە لە خولەكە یانەكەمان هەموو هەولێك دەدات بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئاست پێشكەش بكەین بۆ ئەوەی لە ریزبەندی یانەكانیش چەند خانەیەك بچینە پێشەوە، ڕۆژانە مەشقەكانی خۆم ئەنجام دەدەم بۆ یارییەكانی داهاتوو ئەمساڵیش خولی نایابی عێراقی زۆر بەهێزە و یانەكان ڕكابەری بەهێزی یەكتری دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە.
كارزان كانەبی

Top