بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە گرتووخانەی ژنان ٤١ کەس کوژران

بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە گرتووخانەی ژنان ٤١ کەس کوژران

 

 

لە ئەنجامی ململانێی گرتووخانەی ژنان لە شارۆچکەی تامارا تێگوسیگالپای پایتەختی هندۆراس، ٤١ زیندانی گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی « لا پرێنسا »، ململانێ لە نێوان باندی « مارا سالڤاتروچا و باریۆ 18» سەریهەڵدا و لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕا بۆ ئاژاوە.

لەم ڕووداوەدا ٢٥ زیندانیی ژن ئاگریان تێبەردرا و ١٦ ژنی دیکەش بە دەمانچە کوژران.

ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە دەورو بەری زیندانەکەدا بڵاوکراونەتەوە و لێگۆڵینەوە لەم ڕووداوە بەردەوامە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top