کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە کەنەدا؛ ٢ کارمەندی سوپا بێسەروشوێن بوون

کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە کەنەدا؛ ٢ کارمەندی سوپا بێسەروشوێن بوون

 

 

وەزارەتی بەرگری کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە نزیک ڕووباری ئۆتاوا کەوتە خوارەوە، لە کۆی ٤ سەرنشینەکەی ٢ کەسیان بێسەروشوێن بوون.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، چوار کارمەندی هێزی ئاسمانی شاهانەی کەنەدا لەناو هەلیکۆپتەرەکەدا بوون بۆ خولی مەشق و ڕاهێنانەکان.

دوای ئەم ڕووداوە لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و فریاکەوتندا ٢ کەس دۆزرانەتەوە و ٢ کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

50 کارمەندی هێزە چەکدارەکانی کەنەدا لەم ڕووبارەدا سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنن بۆ دۆزینەوەی ئەو دوو كەسەی لەم ڕووداوەدا بێسەروشوێن بوون.

لە بەیاننامەیەکدا لە سۆشیال میدیا، جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا هیوای خواست بە زووترین کات کەسە ونبووەکان بدۆزرێنەوە و بریندارەکان بە خێرایی چاکببنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top