بەهۆی لافاوەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە پارێزگای خەیبەرپختونخوای پاکستان ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "داون"ی پاکستان، لە پارێزگای خەیبەرپەختونخوا، بەهۆی لافاوەوە 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 72 کەسیش برینداربوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە باران بارینی بەخوڕ کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی شارەکانی بنوو و پیشاوەر لە پارێزگای خەیبەرپختونخوا لە پاکستان دروست كردووە.
لە ڕووداو و کارەساتەکاندا کە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ڕوویانداوە، لە شاری بەنوو ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە شاری پیشاوەر ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە پارێزگای خەیبەرپختونخوا ٧٢ کەسیش برینداربوون.
بەهۆی بای بەهێزەوە لە هەندێک ناوچە زیانێكی زۆر بە ماڵەکان گەیشتووە و باران بارینی بەخوڕ بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو.
گوڵان: سەردار خەلیل