"مالی" داوای لە هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەبێ دواکەوتن وڵات بەجێبهێڵن
وڵاتی مالی داوای لە هێزەکانی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، كە دەستبەجێ کۆتایی بە ئەرکەکەیان بهێنن و ئەم وڵاتە بەجێبهێڵن.
وه زیری ده ڕه وه ی مالی داوای له ئه نجومه نی ئاسایشی نه ته وه یه کگرتووه کان کرد، "به بێ دواکه وتن" ئه ڕکی ئاشتیپارێزی له وڵاتەکەی هەڵبوەشێنێتەوه، وه زیری ده ڕه وه ی مالی "شکستی" ئه م هێزانه ی له کاردانەوه به ئاسته نگه ئه منییه کانی مالی ئیدانه کرد.
عەبدوڵڵا دیۆپ گوتی: بڕوامان وایە بەرنامەی ئاشتیپارێزیی نەتەوە یەکگرتووەکان بووەتە بەشێک لە کێشەکە بۆ زیادبوونی گرژییە کۆمەڵایەتییەکان کە زیان بە ئاشتی و ئاشتەوایی و پێکەوەژیانی نیشتمانی لە مالی دەگەیەنێت.
ساڵی ڕابردوو مالی داوای لە هێزەکانی فەرەنسا کرد وڵاتەکە بەجێبهێڵن.
گوڵان: سەردار خەلیل