لیستی کۆتایی ئەو تیپانەی بەشدارن لە پێشبڕکێکانی خولی بەهاری

لیستی کۆتایی ئەو تیپانەی بەشدارن لە پێشبڕکێکانی خولی بەهاری

لیستی کۆتایی ئەو تیپانەی بەشدارن لە پێشبڕکێکانی خولی بەهاری PMPL MEA 2023


کاتی دەستپێکردنی پاڵەوانێتی پۆپجی مۆبایل بۆ پیشەگەران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بۆ بەهاری 2023 (2023 PMPL MEA Spring) نزیک دەبێتەوە، کە بەڵێنی یارییە سەرنجڕاکێشەکان دەدات بە هاندەرانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان بە کێبڕکێیەکی توند و دەرفەتێکی زێڕین کە باشترین تیپە وەرزشییە ئەلیکترۆنییەکان لە ناوچەکەدا بتوانن سەرکەون بۆ پاڵەوانێتی جیهانی بانگهێشتنامەی پەپجی مۆبایل 2023.
.

پاڵەوانێتییەکە لە 14 -17 ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەدەچێت و پێشوازی لە 16 باشترین تیپی پیشەگەری وەرزشی ئەلیکترۆنی لە ناوچەکەدا دەکرێت؛ بۆ ئەوەی ئەزموونێکی پڕ لە جۆش و خرۆش بە بینەران لە سەرانسەری جیهاندا ببەخشێت.

وەشانی ئەمساڵ بەهۆی ئەو کۆمەڵە خەڵاتە گەورەیەی کە بڕەکەی 150 هەزار دۆلارە، سەرنجڕاکێشتر دەبێت. و تیپە ڕکابەرەکان بەشداری شەڕی یەکلاکەرەوە دەکەن بۆ ئەوەی کێبڕکێ لەسەر نازناوی پاڵەوانێتی و پشکی شێری خەڵاتەکە بکەن. هەروەها تیپە براوەکان سەرکەوتن بۆ پاڵەوانێتی جیهانی بانگهێشتنامەی پەپجی مۆبایل 2023 مسۆگەر دەکەن، بەم شێوەیە پێگەی خۆیان لەنێو تیپە پیشەگەرەکاندا بەهێزتر دەکەن لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی.


لیستی تیپە بەشداربووەکان 10 باشترین تیپی پاڵەوانێتی بەهاری 2023 PMPL Arabia لەگەڵ 6 باشترین تیپی پاڵەوانێتی بەهاری 2023 PMPL Africa لەخۆدەگرێت. ئەم تیپانە لە پاڵەوانێتییەکانی پێشووی پۆپجی مۆبایل توانا ناوازەکانی خۆیان نیشان دابوو؛ ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە چانسی بەشداریکردن لە پێشبڕکێی 2023 PMPL MEA دا هەبێت.

تیپی Triple Esports کە لەلایەن یاریزانی بەئەزموونی پۆپجی مۆبایل (Dmytro “OldBoy” Bui) – براوەی پاڵەوانێتی پۆپجی مۆبایل بۆ پیشەگەران لە ئەفریقا بەهاری 2023 – سەلماندی کە باشترینە بە ئاستێکی ناوازە. لەگەڵیدا تیپی The World of Battle و Rukh Esports دێنە پاڵی کە پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا لە شەش تیپی سەرەکی نوێنەرایەتی کیشوەرەکە لە پاڵەوانێتی بەهاری 2023 PMPL MEA.

وە دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە پاڵەوانێتی بەهاری 2023 PMPL Arabia کە زۆر کێبڕکێی تیا بوو، تیپی NASR Esports وەک پاڵەوانی بێهاوتا دەرکەوت. ئاستە ناوازەکەی لەلایەن Quest Esports و Brute Force هاوتا بوو، کە تاجی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا و وەک یەکێک لە 10 تیپی سەرەکی ناوچەکە بۆ پاڵەوانێتی بەهاری 2023 PMPL MEA سەرکەون.

لیستی ئەو تیپانەی کە بەشداری پاڵەوانێتی بەهاری 2023 PMPL MEA دەکەن:

1. NASR Esports (2023 PMPL Arabia)
2. Quest Esports (2023 PMPL Arabia)
3. Brute Force (2023 PMPL Arabia)
4. Geekay Esports (2023 PMPL Arabia)
5. R8 Esports (2023 PMPL Arabia)
6. Crash Gaming Esports (2023 PMPL Arabia)
7. Nigma Galaxy (2023 PMPL Arabia)
8. RTG Esports (2023 PMPL Arabia)
9. GQ team (2023 PMPL Arabia)
10. Vision Esports (2023 PMPL Arabia)
11. Triple Esports (2023 PMPL Africa)
12. The World of Battle (2023 PMPL Africa)
13. Rukh Esports (2023 PMPL Africa)
14. Titan Gaming (2023 PMPL Africa)
15. GreedyForKills (2023 PMPL Africa)
16. Vista Gaming (2023 PMPL Africa)

Top