دهۆك ئەم دۆخە تێدەپەرێنێت

دهۆك ئەم دۆخە تێدەپەرێنێت

دهۆك ئەم دۆخە تێدەپەرێنێت
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی دهۆك ئەم وەرزە لە كۆی ئەنجامدانی 32 یاری خولەكە خاوەنی 45 خاڵە و لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی یانەكان دێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی هەولێر كە پلەكانی حەوتەم و هەشتەمیان گرتیە، دهۆك لە دواین یاری خولی نایابی یانەكانی عێراقی لەبەرامبەر نەجەف لەسەر یاریگای خۆی تووشی شكستێكی چاوەڕوان نەكراو بوو بە ئەنجامی(4-2)گۆڵ، هەر چەندە دهۆكییەكان ئاستیان جێگیر نییە، بەڵام ئەم بارودۆخە بە ئاسایی دەزانن و بەلێنی چارەسەر كردنی دەدەن، لەم بارەشەوە كاوە ئیبراهیم ڕاهێنەری گۆڵپارێز لە یانەی دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەم بارودۆخە ئاساییە و تێ دەپەرێنین، چونكە هەمو تیپێك باش و خراپ دەبێت ئاستی، هەموو تیپێك دووچاری هەندێك بارودۆخ دەبێت، ئێمەش دەتوانین چارەسەری گونجاو بدۆزینەوە، لەبارەی ماندووی تیپەكە كاوە گوتی" تیپەكەی ئێمەی لە وەرزی ڕابردوو لە یاری پلەی ئۆف تاكو ئێستا بەردەوامین لە مەشق هیچ پشوویەكی وەرنەگرتیە، وە كۆتایی یارییش تیپەكەی ئێمە بە هەلەی تاكە كەسی دۆراِوین و ئەو هەلە تاكە كەسیانە بەرۆكی گرتوینە، بەڵام گرنگ ئەوەیە یانەی دهۆك ناێتە خوارەوە لە خولی نایابی عێراقی دەمێنێتەوە و هەوڵیش دەدەین تیپەكە بگەرێنینەوە دۆخە باشەكەی جاران.
كارزان كانەبی

 

Top