یانەی پێشمەرگە تیپی تۆپی سەرمێزی یانەكەی هەڵوەشاندەوە

یانەی پێشمەرگە تیپی تۆپی سەرمێزی یانەكەی هەڵوەشاندەوە

یانەی پێشمەرگە تیپی تۆپی سەرمێزی یانەكەی هەڵوەشاندەوە
تیپی تۆپی سەرمێزی كچان و كوڕانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوای دەساڵ لە دامەزراندنی تیپەكە بە رێزلێنانێك هەڵوەشایەوە و چیتر ئەم یانەیە تیپی تۆپی سەرمێزی نابێ لە خولەكانی كوردستان و عێراق، لەبارەی هەڵوشاندنەوەی یەكێك لە تیپە هەرە بەهێزەكانی كوردستان و عێراقی كە خاوەنی چەندین نازناوە لەسەرجەم خولەكانی ڕابردوو، لەم بارەشەوە بەلێن عوسمان ڕاهێنەری پێشووی تۆپی سەرمێزی كچان و كوڕانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ماوەی دە ساڵە ئەم تیپە دامەزراوە و بەردەوام ئاست و ئەنجامان باشبووە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق، زۆربەی كات ئەنجامەكانمان یەكەم و دووەم بووە یەكێك لە یانە ڕكابەرەكان بووینە، بەڵام ئیدارەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی تیپەكەی هەڵوەشاندۆتەوە بەهۆی گرینگیدانی زیاتر بە تیپەكانی تۆپی پێی بەشدار لە خولی پلە یەكی عێراقی، ئێستاش هەر چوار كچە یاریزان و دوو یاریزانی كوڕ لە تیپەكە نەماون و منیش وەكو ڕاهێنەر ئەو بڕیارە بە بڕیارێكی گونجاوی نازانم كە ئێمە ماوەیەكی زۆرە لەم یانەیە خزمەت دەكەین ئێستا بێن بە بڕیارێك تیپەكە هەڵوەشێنەوە، ئێمەش ئێستا خەریكی مەشقەكانی خۆمانین و یانەی تریش لە سەر هێلە بۆ ئەوەی ئێمە بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ بكەین وجگە لە كچە یاریزانێك سەرجەم یاریزانەكانی تری خۆمان ماوینتەوە بەیەكەوە بڕیارێك دەدەین لەسەر ئایندەی خۆمان.
كارزان كانەبی

Top