فائیزەجەلال دەچێتە یانەی زەورا
فائیزەجەلال دەچێتە یانەی زەورا
یانەكانی ناوەڕاستی عێراق چاویان لە سەر ئەستێرەكانی كوردستانی بڕیوە و هەر جارێ یەكێك لە یاریزانە كچە بەتواناكانی كوردستان دەگوازنەوە ناوەڕاستی شاری بەغداد، یانەی زەورای شاری بەغداد ئەم وەرزە دەیەوێـت لە خولی فوتساڵی یانەكانی عێراقی شەڕی بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بەم كچە یاریزانە كوردانە بكەن، یەكێك لە گۆڵپارێزە بەتواناكانی كوردستانیش فائیرە جەلالی یاریزانی فوتساڵی شاری هەولێرە و بۆ چەندین یانەی كوردستان و عێراق یاری كردەوە ئەم وەرزەش یانەی زەورا گرێبەستی لەگەڵ واژوو كردوە، لەبارەی چوونی بۆ یانەی زەوراش فائیزە جەلال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: سەرەتا بڕیاری ئەوەم دابوو كە ئەمساڵ بەشداری هیچ خولێكی كوردستان و عێراق نەكەم، بەڵام چەندین یانە داوای گرێبەستیان لێم كرد بۆ ئەوەی یارییان بۆ بكەم لە خولەكان، جگە لەوەش هاورێیەكانم بەردەوام پێیان دەگوتم كە دەبێ یاری بكەم لەگەڵ یانەكان، بەردەوام پێیان دەگوتم بۆ یاری كردن منیش لە نێو سەرجەم گرێبەستەكان یانەی زەورام هەڵبژارد بۆ ئەوەی خزمەتی ئەو یانەیە بكەم لەم وەرزە، لەبارەی رێكەوتنیش لەگەڵ زەورا گوتی" تەنیا بۆ ئەم پاڵەوانیەتیە یارییان بۆ دەكەم نازانم دواتر چی دەبێت، بۆیە جارێ لەگەڵیان بەردەوام دەبم بزانم بۆ وەرزی نوێ چی دەبێت، لەبارەی نەچوونی بۆ یانە كوردییەكانیش فائیزە گوتی" تەنیا یانەی ئافرەتانی هەولێر بەشدارە لە جامی عێراقی، بۆیە سەرۆكی یانەكەش داوای یاری كردنی لێم كرد بۆ ئەوەی بچە ریزی یانەكەیان،بەڵام حەزم لێ بوو بچمە یانەی زەورا.
كارزان كانەبی