سەرۆک مسعود بارزانی - بە لای ئێمەوە هەرێمی كوردستان نەك تەنیا هێڵی سوورە بەڵكو هێڵی مەرگە و یان كوردستان یان نەمانە
لەگەڵ هەموو گرژیەک و هاتنەپێشی ئالنگاری نوێ، پێویستمان بە حیکمەتەکانی سەرۆک بارزانی زیاتر بەدیار دەکەوێت، ئەو حیکمەتانەی کە نسکۆیان کردە هەستانەوە ، ئاوارەیی و دوورە وڵاتیان ڕووناک دەکردەوە، بە ئومێدی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان، ئەو حیکمەتانەی هەوێنی ڕاپەڕین و دامەزراندنی دامەزراوەی نیشتیمانی بوون، کە ئێستا لە سایەیاندا بە هێزەوە کار بۆ ئافراندنی ئایندەیەکی گەشتر بۆ نەوەکانمان دەکەین، بە هێزەوە ڕووبەڕووی داگیرکەران دەبینەوە.
ئەوە حەقیقەتە، کە هەر نیشتمانێک بەبێ ئاڵا، مێژوو، فەرهەنگ، لەسەرووی ئەوانەشەوە ڕابەر و لێڤەگەڕێکی نەبێت، ناتوانێت شۆڕشی نەتەوەیی و ڕزگاری هەڵگیرسێنێت و بە ئامانج بگات، ناتوانێت پارێزگاری لە دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بکات.
بۆیە دەبێت هەر گەلێک ناسنامەی هەبێت ئینجا خەبات بکات، سەرۆک بارزانی ناسنامەی گەلی کوردە و خاوەنی هزری نەتەوەیی، نیشتمانی و شۆڕشگێرییە، وەک ڕابەر و فریادڕەس لەساتە هەستیار و پڕ لە کێشە و گرفتەکان دا دەردەکەوێت و ناکۆک وناتەباکان کۆدەکاتەوە و ئەستەم و ئالنگارییەکان تێدەپەڕێنێ بۆیە ئەمرۆ سبە و داهاتووی گەلەکەمان پارێزراوە، دەستکەوتەکانمان دەپارێزین، تەعەددا لە کەس ناکەین و تەعەددا و نادادپەروەریش لە کەس قبوڵ ناکەین.
سوپاس بۆ دڵسۆزی و ڕابەریتان سەرۆک و پێشمەرگە.
حسیبە سعید گەردی
۱۳ـی حوزەیرانی ۲۰۲۳