ئۆکرانیا: بەهۆی داڕمانی بەنداوی کاخۆڤکا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا

ئۆکرانیا: بەهۆی داڕمانی بەنداوی کاخۆڤکا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند: بە هۆی ڕووخانی بەنداوی کاخۆڤکا و دروستبوونی لافاو ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

لەم بەیاننامەیەدا، بە ئاماژەدان بەوەی کە بە گشتی ٤٦ شارۆچکە هێشتا لە ژێر ئاودان لە دەڤەری خێرسۆن، ئاماژە بەوە کراوە کە ٢٧١٨ کەس لە نێویاندا ١٩٠ منداڵن لە ناوچەی ئاماژەپێکراو ماڵەكانیان چۆڵکردووە و 5 کەس گیانیان لەدەستداوە، 35 کەس کە 7یان منداڵن بێسەروشوێنن.

لەو بەیاننامەیەی سەرەوە باس لەوەش کراوە کە لە ناوچەی میکۆلایڤ ٣١ شوێنی نیشتەجێبوون ژێر ئاوكەوتووە،  هەروەها ٩٨٢ کەس کە ١٦٧یان منداڵ بوون ماڵەكانیان چۆڵکردووە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

لە لایەکی دیکەوە دەزگای فریاکەوتنی ئۆکرانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاستی ئاوی ڕووباری دنیپەر بەردەوامە لە دابەزین.

لەم ڕاگەیاندنەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی کاخۆڤکا بە ڕێژەی ٧.٤ مەتر بووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top