بەهۆی تەقینەوەی مین بیست و دوو  منداڵ گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی مین بیست و دوو  منداڵ گیانیان لەدەستدا

 

 

لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە باشووری سۆماڵ ٢٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا.

ئیبراهیم ملبۆ، سەرۆکی شارەوانی شاری « قریولی »  لە باشووری سۆماڵ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: مینێک لە گۆڕەپانی یاری منداڵان لە شارۆچکەی « مێرۆلی » تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم مینە لەلایەن چەکدارانی ئەلشەبابەوە چێنراوە کە کۆنترۆڵی ئەم شارۆچکەیە دەکەن.

گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب کە بەشێک لە گوند و شارۆچکەکانی باشووری سۆماڵی کۆنترۆڵ کردووە، چەندین جار هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی لە مۆگادیشۆ و شارە گەورەکان بە بۆردومان دەکاتە ئامانج.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هێزەکانی سۆماڵ توانیان دەیان شار و شارۆچکە و گوند لە ژێر داگیرکاری گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب ڕزگار بکەن و بیانخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top