هەلیکۆپتەرێکی سەربازی تونس بە ٤ سەرنشینەوە دیارنەما

هەلیکۆپتەرێکی سەربازی تونس بە ٤ سەرنشینەوە دیارنەما

 

 

وەزارەتی بەرگری تونس دیارنەمانی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی بە ٤ سەرنشینەوە لە باکووری ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری تونس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە شەوی ڕابردووەوە پەیوەندی لەگەڵ هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە پارێزگای «بنزرت» لە باکووری وڵات پچڕاوە.

لەسەر بنەمای ئەمەش ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەم هەلیکۆپتەرە و 4 سەرنشینەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی تونس بەردەوامە.

لەم ڕاپۆرتەدا وردەکاری زیاتر باس نەکراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top