دەوریەی هێزی ئاسمانی هاوبەش لەنێوان چین و ڕووسیا بەسەر دەریای ژاپۆن
دەوریەی ئاسمانی هاوبەشی چین و ڕووسیا لەسەر دەریای ژاپۆن بووە هۆی نیگەرانی تۆکیۆ.
وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ڕایگەیاند، دوو فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی چینی H-6 و دوو فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی ڕووسیا Tu-95 گەشتی هاوبەشیان بەسەر ئاوەکانی نزیک ژاپۆن ئەنجامداوە.
دەوریەیەکی ئاسمانی هاوبەشی چین و ڕووسیا لە ناوچەی دەریای ژاپۆنەوە (دەریای ڕۆژهەڵات) تا دەریای ڕۆژهەڵاتی چین ئەنجامدرا و ژاپۆنیش بە فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی (ASDF) وەڵامی دایەوە.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری ژاپۆن جەختی لەوە کردەوە کە ئاسمانی ژاپۆن پێشێل نەکراوە، بەڵام دەوریەی ئاسمانی هاوبەشی بە " پیشاندانی هێزی ئاشکرا " ناوبرد.
ژاپۆن نیگەرانی قوڵی خۆی سەبارەت بەم دەورییە ئاسمانییە هاوبەشە لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە بۆ ڕووسیا و چین دەربڕی.
هەروەها دوێنێ ئەرکانی گشتی سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کە ٤ فڕۆکەی جەنگی چینی و ٤ فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا چوونەتە ناوچەی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە.
گوڵان: سەردار خەلیل