هونەرمەند (سیروان سەخەر) كۆچی دوایی كرد

هونەرمەند (سیروان سەخەر) كۆچی دوایی كرد

دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا,ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 7/6/2023 هونەرمەند (سیروان سەخەر)ی دەرهێنەر و وێنەگر بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد .

بەم بۆنە خەمناكەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ژمارەیەك هونەرمەند و كەسایەتی هاوخەمی خۆیان بۆ لەدەستدانی ئەم هونەرمەندە دەربڕی كە دیارترینیان بریتی بوون لە دڵسۆز ماوەتی و ئەیام ئەكرەم و هیوا سوعاد پەروین شازادە و ژمارەیەك ئەكتەر و كەسایەتی دیاری نێو سۆشیال میدیا .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top