بەهۆی تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی دوو کەس کوژران

بەهۆی تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی دوو کەس کوژران

 

 

تەقەکردنێكی دیکەی بەکۆمەڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویدا.

پۆلیسی ویلایەتی ڤێرجینیا ڕایگەیاند، کەسێک کە بە چوار دەمانچەی دەستیەوە لە دەرەوەی ئاهەنگی دەرچوونی ئامادەیی لە شاری ڕیچمۆند لە ویلایەتی ڤێرجینیا تەقەی لە خەڵک کردووە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و پێنج کەسیش برینداربوون.

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە کە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵە. هەروەها تۆمەتبارەکە هەوڵی داوە کەسێک لەناو خەڵکەکەدا بکوژێت و هێرشی کردووەتە سەر خۆی و ئەوانی دیکە. پێدەچێت تۆمەتبارەکە بە دوو تۆمەتی کوشتنی پلە دوو تۆمەتبار بکرێت جگە لە تاوانەکانی دیکە. ئەو پیاوانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان ١٨ و ٣٦ ساڵە. جگە لەوەش کچێکی تەمەن ٩ ساڵ لە ئاژاوەی تەقەکردنەکەدا ئۆتۆمبێلێک لێیدا و چەند کەسێکی دیکەش لە ڕووداوەكەدا برینداربوون.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەقەکردنی بەکۆمەڵ لە شوێنە گشتیەکانی وەک قوتابخانە و مۆڵەکانی بازرگانی و کڵێساکان بووەتە شتێکی باو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەرشیفی توندوتیژیی چەك، ئەم تەقەکردنە بەکۆمەڵە ٢٧٩هەمین تەقەکردن بووە لە وڵاتەکەدا لە ١٥٧ ڕۆژی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا. تەقەکردنی بەکۆمەڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەو شێوەیە پێناسە دەکرێت کە چوار کەس یان زیاتر، بەبێ تەقەکەرەکە، دەبێت لە ڕووداوێکی تەقەکردندا بکوژرێن یان بریندار ببن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top