سامسۆنگ سیستەمی فێنککەرەوەی ناوەندی بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەناسێنێت

سامسۆنگ سیستەمی فێنککەرەوەی ناوەندی بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەناسێنێت

هەولێر، کوردستان - ئایاری 2023- سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم دواییانەدا بۆنەیەکی تایبەتی لە عێراق سازکرد، کە تیایدا بانگهێشتی وەبەرهێنەران و کارسازان و گەشەپێدەرانی خانووبەرەی کرد بۆ ئەوەی پەردە لەسەر نوێترین داهێنانەکانی لە سیستەمی سامسۆنگ (سیستەمی فێنککەرەوەی ناوەندی زیرەک) و تەکنەلۆژیا پێشەنگەکەی لابدات. ئەم چالاکیە کە لە گوندی دیجلە بەڕێوەچوو، کۆمەڵێکی بەڕێز لە نوێنەرانی کۆمپانیاکانی فێنککەرەوە و هاوبەشەکانی سامسۆنگ لە عێراق بەشدارییان تیاداکرد.

ئامانجە سەرەکییەکانی چالاکییەکە بریتی بوون لە ڕاگەیاندنی بەرهەمە نوێیەکانی سامسۆنگ بەناوی "DVM S2 Desert" کە پێشەنگی سیستەمی فێنککەرەوەی ناوەندی کارایی و زیرەکی دەستکردە لە بوارەکەیدا. جگە لەوەش، چالاکییەکە دەرفەتێک بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کەرتە جیاوازەکانی وەک گەشەپێدەران، ڕاوێژکاران و بەڵێندەران.

هەروەها ئەم بۆنەیە دەرفەتێکە بۆ سامسۆنگ لە عێراق بۆ ناساندنی تایبەتمەندی و سوودەکانی سیستەمی نوێی DVM S2 Desert، و جیاکردنەوەی لە ڕکابەرەکانی لە بازاڕدا. جگە لەوەش، چالاکییەکە دەرفەتێکی بۆ کۆکردنەوەی دەرفەتی بازرگانی نوێ و نوێکردنەوەی پڕۆژە بەردەوامەکان ڕەخساند. هەروەها کۆمپانیاکە لە ڕێگەی چالاکییەکەوە کەناڵی نوێی کردەوە بۆ پەرەپێدانی فرۆشتنی بەرهەمەکانی دیکەی سامسۆنگ.

سیستەمی فێنککەرەوەی ناوەندی سامسۆنگ "DVM S2 Desert" نوێترین تەکنەلۆژیای فێنککەرەوەی ناوەندییە، ئەم سیستەمە بە شێوەیەک دروستکراوە کە بەرگەی پلەی گەرمی زۆر و شێی بەرز و بارودۆخی کارکردنی سەخت بگرێت، هەروەها بۆ کارکردنی بەردەوام بە بێ کوژاندنەوە تەنانەت لەو شوێنانەی کە پلەی گەرمیان زۆر بەرزە.

ئەم چالاکییە تێڕوانینێکی بەنرخی لەبارەی تەکنەلۆژیای داهێنەرانەی سامسۆنگەوە پێشکەش کرد و دەرفەتێک بوو بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی هاوبەش بۆ تێکەڵاوبوون و گەشەکردنی بازرگانی.

Top