یانەی شەترەنجی خانزاد پاڵەوانیەتیەكی رێكخست
یانەی شەترەنجی خانزاد پاڵەوانیەتیەكی رێكخست
بەمەبەستی زیاتر گرنیگدان بە یارییەكانی شەترەنج و بەرێوەبێشبردنی ئەم یارییە لە شاری هەولێر و پێشخستنی ئاستی ئەم یارییە بۆ یاریزانانی تەمەن جیاوازەكانی شاری هەولێر، یانەی وەرزشیی خانزاد تایبەت بە یارییەكانی شەترەنج هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی شەترەنجی خێرای داخراو كە زیاتر لە 54 یاریزانی جیاواز لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەشداری ئەم پاڵەوانیەتیەیان كردبوو، لەم پاڵەوانیەتیەشدا یاریزانانی بەشداربوو توانیان ئاستێكی بەرزی ئەم یارییە پێشكەش بكەن و یارییەكەش لە هۆڵی داخراوی ئەربیل زوو بەرێوەچوو بە سیستەمی سویسڕی حەوت ڕواندو ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی كوڕان
1- د.پوریان جاڤماردی
2- پۆلا ئازاد
3- عەلی فەرهاد
4- سەمیر تەها
5- نزار جەمیل
ئاستی كچان
1-بەهرە سەمیر
2-سارا مەسعود
3-ژنین نەسرەو
4-ڕۆز سەمیر
5-پەروا پشتیوان
6-نڤار سەردار
كارزان كانەبی