مه‌سروور بارزانی ،به‌هێزوسه‌خت وه‌ك چیا به‌رامبه‌ر دوژمنانی قه‌واره‌ی كوردستان

مه‌سروور بارزانی ،به‌هێزوسه‌خت وه‌ك چیا به‌رامبه‌ر دوژمنانی قه‌واره‌ی كوردستان


هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیایی كوردوكوردستان كه‌وتۆته‌ ناوچه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیار و پڕ كێشه‌ وململانێ كه‌ چاویی هه‌موو زڵهێزان و ده‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌ هۆی چاچنۆكیان و خۆپه‌رستیان ، هه‌رده‌م گه‌لی كورد و دۆزه‌ ره‌واكه‌ی كه‌وتۆته‌ ژێر هێرش و په‌لاماردانی دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان ، بۆ ئێستاش به‌هه‌مان شێوه‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ پیلانی بۆ داده‌ڕێژرێت تا حکوومه‌تی كوردستان و قه‌واره‌كه‌ی له‌ ژێر فشاری ئه‌وان دابێت تا خۆی راده‌ستی ویسته‌ ناره‌واكانیان بكات ،هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وایكردووه‌ ، هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی گه‌لی كورد و ئینجا ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان به‌ باوه‌رێكی پته‌و بۆ خزمه‌تكردنی دۆزی ره‌وایی كوردستان و به‌دیهێنانی خه‌ونه‌ مه‌زنه‌کانی نه‌بێت، به‌دڵنییایییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بارزانی نه‌بووایه‌ ،ئاسته‌م بوو که‌س ناتوانێت ئه‌م ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تییانه‌ له‌ نێو ئه‌و گێژاوو پیلانگێرییانه‌ جێبه‌جێ بكات.


دوژمنان ئه‌م گه‌ل و خاكه‌ نه‌ك هه‌ر ئێستایان به‌ڵكو له‌ رابردووش كه‌ گه‌لی كورد خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی خۆی نه‌بوو به‌رده‌وام له‌ سه‌ر نیشتیمانی خۆیدا شه‌ڕیان پێده‌فرۆشت و كیمیاباران و ئه‌نفال و تیرۆر و سه‌دان پیلانگێرییان له‌ دژی ئه‌نجام ده‌دات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی توانی گه‌لی كورد و دۆز و ئامانجه‌ره‌واكه‌ی به‌ زیندووێتی بهێڵێته‌وه‌ ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینی خۆبه‌دسته‌وه‌ نه‌دان و هه‌روه‌ها بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی پێشمه‌رگه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌ سه‌نگه‌رپێشه‌وه‌ داكۆكیكردن و به‌رگریكردن بووه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ و وڵاته‌كه‌ی ئه‌ویش بارزانییه‌ .

هه‌موو ئه‌و دژایه‌تیی و ڕق ئه‌ستووره‌ بۆ بابه‌تێكی روون ئاشكرا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌ویش سازش نه‌كردنبووه‌ به‌رامبه‌ر بچووكترین مافی گه‌له‌كه‌ی وبه‌رگریكردنبووه‌ له‌ شكۆو ئیراده‌ی گه‌له‌ سته‌مڵێكراوه‌كه‌ی و هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وایكردووه‌ و به‌رده‌وام و له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیی وچه‌كداری وئه‌مڕۆیی شارستانی و دیموكراسی هه‌رده‌م رووی پیلانگێری و تیره‌ ژه‌هراویی و كوشنده‌كان به‌ ئاراسته‌ بارزانی و قه‌واره‌ی كوردستان بێت .

هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و هه‌موو پیلانگێری وپه‌ڵاماردانه‌ ناوخۆیی و ناوچه‌ییانه‌ ته‌نها لایه‌نێك نه‌بووه‌ ، به‌ڵكو بۆ به‌هۆی چاوساغی كورده‌ خۆفرۆش و به‌كرێگیراوه‌كان بووه‌ له‌ دوێنی و ئه‌مڕویی ده‌ستیێكه‌ڵكردنیان له‌گه‌ڵ فاشیزمه‌ مه‌زهه‌بی و تایفی و شۆڤێنییه‌كانه‌ ، كه‌ به‌رده‌وام خه‌ونی داگیركردن و له‌ناوبردن و شكاندنی شكۆیی گه‌لی كورد و پارتی و بارزانی و قه‌واره‌كه‌ی ده‌بیین ، به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی رووخانی رژێمی به‌عس وگڕتنه‌ده‌ستی جه‌له‌وی ده‌سه‌ڵات و هه‌ربه‌خێرایی هه‌موو هاوبه‌شی وسازان و ڕێككه‌وتننامه‌ و ده‌ستوور وفیدراڵی پاشگۆێ خران ، له‌گه‌ڵ هه‌وڵی زۆری دیپلۆماسی و لۆژیكانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ڵام زێهینه‌تی دیكتاتۆرییان ڕێگه‌ دروسته‌كانیان گۆڕییووه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و گه‌مارۆدان و به‌كارهێنانی دادگایی ناده‌ستووری و نافیدراڵی

به‌دڵنییاییه‌وه‌، كه‌سایه‌تیی به‌هێزوخوێندنه‌وه‌ی وردبینانه‌ و لۆژیكانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، توانیووێتی زۆر ژیرانه‌ ئارامی و سه‌قامیری و ئاشتی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت وئاڵا پیرۆزی كوردستان به‌ سه‌ربڵندی بشه‌كێته‌وه‌ ، رۆحی پێكه‌وه‌ژیان زیندووتر بمێێته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سه‌ختی ونه‌هامه‌تییانه‌ی كه‌ ڕێزدار مه‌سروور بارزانی له‌سه‌ره‌تایی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م ، كه‌ رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه‌ وه‌ك ، ڤایرۆسی كۆڕنا،قه‌یرانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت ، قه‌یرانی نێوخۆیی دروستكراو ، په‌ڵاماردانی هه‌رێمی كوردستان به‌ مووشه‌ك و درۆن و به‌ڕێگه‌ی تیرۆریستی تر بۆ تێكدانی سیمایی جوان و ئاشتی كوردستان ، به‌ڵام زۆر له‌ سه‌ر خۆ و هێزی نه‌رم و ئیداره‌دانێكی سه‌ركوتوو و سووربوونی له‌سه‌ر ویست و داخوازیی و مافه‌ ده‌ستوورییه‌ ره‌واكانی گه‌لی كورد له‌ به‌غدا..

ئه‌و سووربوون وپێداگرییه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و عێراق وایكردووه‌ كه‌ دوژمنان و نه‌یاران ، گشت كارت و هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ تێكدانی نێوماڵی كوردستان و گه‌مارۆدانێكی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بۆ سه‌رحكوومه‌تی كوردستان تا ڕێگه‌ له‌ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كان به‌ ئاراسته‌ی گۆشه‌گیركردنی ، به‌ڵام دڵنییایی هه‌موو ئه‌و خه‌ون وپیلانگێرییانه‌ به‌ سیاسه‌ت و دیپلۆماسی ژیرانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و پشتیوانی گه‌لی كورد و گشت هێزولایه‌نه‌ كوردستانییه‌ دڵسۆز وكوردپه‌وه‌ره‌كان شكستخواردوو ده‌بن .

سه‌یروهه‌ڵوه‌سته‌كردنی یه‌كێتیی وكڵكه‌كانی له‌وه‌ دایه‌، له‌و كاتانه‌ی كه‌ ده‌ستی ئاشتی و ته‌بایی یان بۆ درێژ ده‌كرێت ، له‌و كاته‌دا ، به‌ به‌ڵێنه‌كانیان ده‌شكێنن و ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ون و ویستی ناحه‌زانه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ، ئه‌ویش ته‌نها له‌ پێناو ده‌ستكه‌وتێكی كاتی و ماددی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بارزانی و حكوومه‌تی كوردستان زۆر پشوودڕێژانه‌ و لۆژیكانه‌ به‌ بێ گوێدان به‌و هه‌موو پیلانگێری و فشاره‌ نێوخۆیی وده‌ره‌كیی كه‌ یه‌ك ئامانجیان هه‌یه‌ ئه‌ویش په‌ڵاماردان ولاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ و زیانگه‌یاندن و ڕێگریكردن له‌ گه‌شه‌سه‌ندن وپێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ تێكشكادنی پیلانه‌ به‌رده‌وامه‌كان و خه‌ونی ناحه‌زانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه‌، ئه‌وه‌ی روون و ئاشكرایه‌، وه‌ك هه‌میشه‌ پارتی وبارزانی ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تییه‌ قورسه‌كانیان گڕتۆته‌ئه‌ستۆ ئه‌وه‌ش بۆ به‌هێزی و سه‌ختی وه‌ك چیایی بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌رامبه‌ر دوژمنانی ..

Top