مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/6/2023، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی، پەیامێكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە دراوە: "بە بۆنەی 48 ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین."


دەقی پەیامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی:

بەڕێزان/ مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان..

بە بۆنەی (٤٨) ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین.

لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناغی ئێستامان و، داکۆکیکردن لە مافەکانی هاوڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستکەوتەکانمان و، پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی کوردستان و چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەهێزترکردنی پایەکانی دیموکراسی.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١ـی ٦ـی ٢٠٢٣

Top