وڵات هەرگیز به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆوه نابینێت گه‌رزۆرینەی گەل بەرنامەی نانەتەوایەتی پەیرەو بکەن.
احمد گلی
کۆمەڵگای کورد بەجۆرێک جاهلیەت و هێزی خۆبەکۆیلەکردنی تێیدا زاڵ بووە ... دەرفەتی بینین و بیستنی ڕاستی و دروستی دۆخەکەیان نەماوە و زۆر ئەستەم و مەحاڵ بوە!
کۆمەڵگای کوردی پێویستی بە رێنیسانسی کۆمەڵایتی
(دەروونناسی - کۆمەڵناسی - کارگێڕی - زانستی جێنێتیک .... ھتد) بۆئەوەی لەم خەڵەفاوی و ئیرهابی فکریە بێتەدەرەوە و زیندویێتی بۆ کورد پەروەری و نیشتیمان پەروەری بگەڕێتەوە .
پێویستە دوبارە تاکی کورد پەروەردە بکرێت, تاکی کورد لەو بێ لۆژیكیه ڕزگار بکرێت، کە جاشایەتی و خیانەت و خۆفرۆشی لا ئاسای بێت!
پێویستە نەفیسەت و لۆژیكی نەتەوەی و نیشتیمانی کورد بەرزبکرێتەوە، ژەهر بەدژەکەی قەڵاچۆ دەبێت، بۆ قەڵاچۆکردنی ژەهر نوشتەو نزاكردن کەڵکی نیه!
کاتێک مرۆڤ دەبێنێت، کۆمەڵگای کوردی تەسلیمی ئایدۆلۆژیای جاشگەری خیانەت و خۆفرۆشی بوە ( دەتاسێت شۆک دەبێت ! )
تاکی کورد بۆ بێدەنگە لەپای ئەم هەموو خیانەت و جاشایەتییەی کاڵفامانی یەکێتی و خۆفرۆشیان له بەغدا ؟!
خیانەت و پرگماتیزم و ئانارشیزمی ئەم کۆمەڵە گەشتۆتە ئەوپەری :
لەکوێن ڕۆشنبیران ؟!
لەکوێن نوسەرو رۆژنامەنوسان ؟!
لەکوێن قەڵەمە ئازادوو ئازاکان ؟!
لەکوێن نیشتیمان پەروەران ؟!
باس له خیانەت و خۆفرۆشیەکانی یه‌كێتی لە 66 وە ناکەم، گۆرین و ده‌سته‌كاریكردنی ناوه‌ڕۆكی ماده‌كانی 13 و 14 بووجه‌ی عێراق, كه‌تایبه‌ته به‌هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی و عه‌سایب بووه, ته‌نها زیانی بۆ حزبێك یان تاكێك نیه, زیانی بۆ تاك به‌تاكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه, ئێمه‌ی كورد له‌وه‌ته‌ی هه‌ین خه‌بات ده‌كه‌ین و تێده‌كۆشین و قوربانی ده‌ده‌ین له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافه‌ره‌واكانمان, ناكرێت حزبێكی خۆفرۆشی وه‌ك یه‌كێتی هه‌ركه دۆخه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌رپرسه ماڤیاكانی نه‌بێت, سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكاته قوربانی له‌پێناو مانه‌وه‌یدان!
دەبێت باش بزانین وڵات هەرگیز نابوژێتەوەو به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه نابینێت, گه‌رزۆرینەی گەل بەرنامەی نانەتەوایەتی پەیرەو بکەن.