گەورەترین پاڵاوگەی نەوت لە ئەفریقیا کرایەوە

گەورەترین پاڵاوگەی نەوت لە ئەفریقیا کرایەوە

 

 

گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی ئەفریقیا لە نەیجیریا کرایەوە کە دەوڵەمەندە بە نەوت و گازی سروشتی.

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پلە باڵا و وەزیران و ژمارەیەک میوان، پاڵاوگەی نەوت بە بڕی 19 ملیار دۆلار لە شاری بازرگانی لاگۆس لەلایەن عەلیکۆ دانگۆتی نەیجیریا، كە دەوڵەمەندترین بازرگانی ئەفریقیایە دروستکراوە، دەستیپێکرد.

محەمەد بوهاری، سەرۆکی نەیجیریا لە قسەکانیدا لە چالاکییەکەدا ڕایگەیاند: ئەم پاڵاوگەیە نموونەیەکی ڕوونە لەوەی کە دەتوانرێت بە هاندان و پشتگیریی خاوەنکارەکان چی بەدەستبهێنرێت، پێویستە وڵاتانی ئەفریقیا کۆببنەوە و ئابوورییەکانیان یەکبخەن و بەربەستە بازرگانییەکان لاببەن.

ئەم پرۆژەیە کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە وڵاتی نەیجیریا دەستیپێکردووە، بڕیار وایە ڕۆژانە ٦٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو بەرهەم بهێنێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top