دیانا حەداد: من دژی شەپۆلی ئێستای گەشەسەندن نیم

دیانا حەداد: من دژی شەپۆلی ئێستای گەشەسەندن نیم

خانمە هونەرمەندی لوبنانی دیانا حەداد زیاتر لە (٢٥) ساڵە لە بواری گۆرانیگوتندا بەردەوامە و یەكێكە لە ئەستێرە ناسراوەكانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو، كە تا ئێستاش بەردەوامە لە كاری هونەری، دیانا لە دیمانەیەكدا تیشكی خستە چەند بابەتێكی تایبەت بە ژیانی خۆی و پەیوەندیی لەگەڵ ئایین و هونەرمەند سەمیرە تۆفیق و سۆشیال میدیا.

دیانا باس لە ناوبانگی دەكات و تییشك دەخاتە سەر ئەوەی ئایائایا ژیان وەك مرۆڤێك چانسی پێ بەخشیوە؟، لەم ڕووەوە دەڵێت: «ئاساییە وەك هونەرمەند ڕەخنەم هەبێت با ناوی بنێین گلەیی یان ڕەخنەی تایبەتی، هەندێك هونەرمەند لە ڕۆڵێكدا دەژین و بێهودەیی زاڵە بەسەر ژیانی تاكە كەسییاندا، سوپاس بۆ خودا من وا نیم، بەڵام هەندێك بابەتی تایبەتی بە ژیانی خۆم هەیە ڕیگە نادەم كەس دەستێوەردانی بكات، یان باسیان بكات، چونكە منیش مرۆڤم، بەڵام ئەمە باجی سەركەوتن و ناوبانگە»، دیانا باس لە ئایین و پابەندبوونی ئایینی دوور بوون لە خۆنمایشكردن لە سۆشیال میدیا دەكات و دەڵێت: «زۆر ڕەخنەم لێگیرا كاتێك لەگەڵ دوو كچەكەم چووم بۆ ئەنجامدانی عەمرە، هەندێكیان نووسیبوویان (خودای گەورە ڕەحم بە دیانا بكات) ئەمەش زۆر ناڕەحەتی كردم، بۆیە پێم سەیر بوو چۆن مافی خۆیانە دەنگۆی هاوشێوە بڵاوبكەنەوە و بەو لۆژیكە قسە بكەن! پەیوەندی نێوان بەندە و پەروەردگاریش دەبێت تەنیا پەیوەندی بەوەوە هەبێت»، سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ خاتوو سەمیرە تۆفیق و گوتنەوەی گۆرانییەكانی دەڵێت: «پەیوەندی من لەگەڵ خاتوو سەمیرە تۆفیق زۆر بەهێزترە لە هەموو گۆرانی و كارێكی هونەری، ئەو بۆ من وەك دایك و هاوڕێ و خوشكێك وایە، لەسەر دەنگی ئەو گەورە بووم، هاوڕێیەتییەكی نزیكیشم لەگەڵ ئەو و خێزانەكەی هەیە، ژیانی هونەریی من نزیكەی ٢٥ ساڵە، و زیاتر لە ٣٠٠ گۆرانیم هەیە، ئەگەر گۆرانی بۆ خاتوو سەمیرە تۆفیق بڵێم، ئەمە پێزانینێكە بۆ ئەو و سڵاوێكی ڕێزگرتنە، هەروەها بۆ ئاشناكردنی نەوەی نوێیە بە هونەرەكەی، زۆر گۆرانی هەیە كە من لە كۆنسێرتەكانمدا پێشكەشی ناكەم و هی خۆمن، گۆرانی بەدەوییش تایبەت نییە بە هیچ كەسێك، تەنانەت لوبنانی و میسری و عێراقییش نییە و هەر هونەرمەندێك مافی ئەوەی هەیە بیڵێتەوە، من داوام لە كەس نەكردووە كلیلی ئەرشیفەكە یان هیچ پەیامێكم پێبدات، كاتێك ئەوە لەگەڵ خاتوو سەمیرە تۆفیق ڕوویدا، زۆر سوپاسی كردم و دوای ئەوەی پاشەكشە لە بڕیارەكەی كرد، ئەو ئازادە سەبارەت بە گۆرانییەكانی و ئەگەر خودا تەمەنم پێ ببەخشێت، ڕەنگە ڕێگە بە هەر هونەرمەندێكی ژن بدەم لە داهاتوودا گۆرانییەكانم بڵێت»، سەبارەت دیاردەی ئەستێرەكانی سۆشیال میدیا دیانا دەڵێت: ئەمانە دیاردەن و ئێمەش دژیان نین، من كێم بۆ ئەوەی حوكم لەسەر چی لە گۆڕەپانەكەدا بدەم؟! ئەمڕۆ مامەڵە لەگەڵ مەسەلەكەدا دەكەم وەك ئەوەی گوێگر و بینەر بم، شوێنی چەند بەهرەیەكی جوان دەكەوم، بەڵام كێشەیەك لە هەڵبژاردنەكان و گۆرانییەكەدا هەیە، بەگشتی هونەرمەند بەردەوامییە، دەیان ساڵ لە هونەردا قوربانیم دا، بۆیە بەرهەمەكانم پێشكەش كرد، كە زۆربەیان سەركەوتوو بوون و هەندێكیشیان بێ ئومێد بوون و هەمووی لە پێناو بەردەوامیدان، چەمكی ئەستێرەیی تەواو جیاوازە لە چەمكی ناوبانگ، ئەستەمە ئەمڕۆ ببیتە ئەستێرە، چونكە ئەمە پێویستی بە دوو هەوڵ هەیە، لە سێ ساڵی ڕابردوودا ئەو هونەرمەندانەی كە چێژیان لە سەركەوتنی سەرسەخت وەرگرتووە، لە ژمارەیەك بەرهەمدا دەركەوتن و زۆری نەخایاند لە گۆڕەپانەكەدا دیارنەمان، ئەستێرەیی واتە بوونی هەمیشەیی و كۆڵنەدان»، دیانا باس لە گەشەسەندن لە بواری هونەریدا دەكات و لەو بارەشەوە دەڵێت: «من خۆم هەمیشە بە ئامادە دەزانم، تەنانەت لە ژیانی تایبەتیشدا لە ئاستی جیاوازدا گەشەم كردووە، لەوانەیە خەڵك بە هەڵە لێم تێبگەن، بەڵام من دژی شەپۆلی ئێستای گەشەسەندن نیم، بەڵكو بەو شتانە گەشە دەكەم كە ڕەنگە خەڵك لێم قبوڵ بكات، زۆر گۆڕاوم و خۆمم پەرەپێدا، لێرەدا نۆرەی من دێت كە لە خەڵك بپرسم ئەمڕۆ دوای ئەم پەرەسەندنە دیانا حەداد لە كوێدا دەبینیت؟ زۆر گەشبین.. من بە سرووشتی خۆم ئارامم و هیچ شتێك لە پشت ئەم كارەكتەرەوە ناشارمەوە، من كەسێكی ڕاستگۆم، بە بێدەنگی كار دەكەم، هەرچەندە چەرخی كات زۆر بە خێرایی دەجووڵێت، گۆرانییەكەش وەك خۆی نەماوە».
سەرچاوە: گۆڤاری لها

Top