"ئەمڕۆ 61 ساڵە جەنابی سەرۆک بارزانی لە رێگەی رزگاری و ئازادیخوازی کوردستان پێشمەرگەیە"
مەسرور بارزانی، لە یادی 61 ساڵەی بوونی سەرۆک مەسعود بارزانی بە پێشمەرگە، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەکانی کوردستان دەکات و دەڵێت: لەم رۆژەدا داواکارم خوای گەورە تەمەن درێژی بکات و ئێمەش لە ئاست متمانەی جەنابی سەرۆک بین.
لە پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "ئەمڕۆ 61 ساڵە جەنابی سەرۆک بارزانی لە رێگەی رزگاری و ئازادیخوازی کوردستان پێشمەرگەیە. پیرۆزبایی لە جەنابیان و پێشمەرگەکانی کوردستان دەکەم. لەم رۆژەدا داواکارم خوای گەورە تەمەن درێژی بکات و ئێمەش لە ئاست متمانەی جەنابی سەرۆک بین".
سەرۆک مەسعود بارزانی، له 20ی ئایاری ساڵی 1962 وه‌كو بچووكترین پێشمه‌رگه له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه به‌شداری له شۆڕشی ئه‌یلوولدا كردووە، له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا سه‌ركردایه‌تی و رۆڵی باڵای له نووسینه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌ستكه‌وت و داستانی مێژوویی و به‌ناوبانگی كوردستاندا هه‌بووه.
سەرۆک بارزانی، بەدرێژایی تەمەنی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەو پێشمەرگەیەکی کوردستانە و ئەم پلەیەشی لەلا لە هەموو پۆست و پلەیەک گەورەتره، چه‌ندینجاریش دووپاتیكردووه‌ته‌وه، له‌ژیانی ئه‌ودا 20ی ئایار یادەوەرییەکی پرشنگدارە و پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی پێشمەرگە هەمیشە سەرچاوەی گەورەترین شانازیی بووە.