خوێندنی ناحكومی و یاسای پەروەردە

خوێندنی ناحكومی و یاسای پەروەردە

پزیشكی بە ناوبانگی سعودی (ئەیمەن ئەسعەد عەبدە) دەلێ" مرۆڤــ ئەو کاتە بڕیار لە سەر مردنی خۆی دەدات، کاتیک لە فێربوون و تێڕامان دەوەستێت".
شكی تێدانییە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كابینەی نۆیەم گرنگی و بایەخی زۆری بە فێركردن و پەروەردە و فێربوون داوە، تایبەت لە یاسای نوێی پەروەردە و فێركردن ژمارە(13)ی ساڵی (2022)تایبەت تر خوێندنی ناحكومی كە بە گرنگی و بایەخێكی زۆرەوە لە یاساكە باسی دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكان كراوە كە (49) ماددەی جیاجیای بۆ تەرخان كردووە بە چەندین بڕگە و تەوەر و خاڵبەندی. چ لە ئامانج لە خوێندنی ناحكومی و چۆنیەتی دامەزراندن و دانانی چەندەها مەرج بۆ مۆڵەت دان و نوێ كردنەوەی مۆڵەت و ڕێكارەكانی وەزارەت و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت و لێ پرسینەوە و لێ پێچینەوە لە سەرپێچییەكان بە گشتی و چۆنیەتی دەستەبەركردن و زامن كردنی مافی قوتابی و پێداویستییەكانی خوێندن و زامن كردنی مافی مامۆستا و كارمەندانی تر و چۆنیەتی پابەندبوونی خاوەنی دامەزراوە پەروەردەییەكان بە سەرجەم ئەرك و پڕەنسیپەكان و فەراهەم كردنی مافەكان و دابین كردنی سەرجەم پێداویستییەكان كە لە پێدانی مۆڵەت و نوێ كردنەوە دا هاتووە لە باڵەخانە و پرۆگرام و پەرتووكەكانی خوێندن و هاتوچۆو جل و بەرگ و خواردن و سەرجەم پێداویستییەكانی تر تا بتوانرێ خوێندنی كوالێتی بەرز پێشكەش بە قوتابییە ئازیزەكان بكرێت. لە سەر بنەمای چەسپاندنی دادپەروەری و ویژدانی زیندوویی، كە پێویستە دامەزروە پەروەردەییەكان ئەوپەری پابەندبن بە یاسا و ڕێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە و لە قوتابی وەرگرتن و ژمارەی قوتابیان و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان و دامەزراندن و دانانی بەرێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان و ڕێنماییكاری پەروەردەیی و فەرمانبەرانی تر، جێ بەجێكاری وشە بە وشەی یاسا و ڕێنماییەكان بن. لەگەڵ هەبوونی ئەنجومەنی دامەزراوەكان و پابەند بوون بە كڕێی ساڵانە و ئامادەبوون بۆ هەڵسەنگاندنەكان بە گشتی و جێ بەجێ كردنی ڕێنماییەكان بە سەریاندا و كاری لیژنەكان و سیستەمی دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیكردن و هەڵسەنگاندنیان ، دواتریش پۆلین كردنیان لە سەر كۆی ئاماژە و بنچینەییەكان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی كۆتایی ساڵانە، جودا لەوانەش پێویستە وەزارەت و لیژنە پەیوەندیدارەكان هەمیشە بە ئاگا و وریاییەوە هەڵسوكەوت لەگەڵ سەرپێچی و پابەند نەبوونەكانی ئەو دامەزراوە پەروەردەییە نا حكومییانە بكەن و بە پێی یاسا و ڕێنماییەكان سزایان بدەن و بەردەوام بەدواداچوون هەبێت و باش و خراپ لە یەك جیا بكرێتەوە، خراپەكان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێ و چاوپۆشی نەكرێن و سزا بدرێن لە كاتی خۆی باشەكانیش پادداشت بكرێن، تاوەكو بتواندرێ هەردەم و هەردەم دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكان بە كوالێتی بەرزی خوێندن بناسرێن و متمانە پێكراوبن و پاڵپشتییەكی باشی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن بن لە هەرێمی كوردستان ، ببنە نموونەیەكی ناسراو و ویژدان زیندوویی پرۆسەكە بە گشتی.

بەرێوەبەری گشتی/ وەزارەتی پەروەردە
ماستەر لە ك

Top