هاوشێوەی پایتەختە گەوەرەکانی جیهان، مینی هەولێریش هاتە ئەنجامدان

هاوشێوەی پایتەختە گەوەرەکانی جیهان، مینی هەولێریش هاتە ئەنجامدان


ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی ١٨-٥-٢٠٢٣ لە ژێر سەرپەرشتی و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە رێورەسمێکدا لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر، هاوشێوەی پایتەختە گەورەکانی جیهان؛ هۆڵی مینی هەولێر لە ناو باخچەی ئاژەڵان (اربیل زوو) کرایەوە…
مینی هەولێر لە پاڵ دیزاینی نەخشەی شاری هەولێر ، هاوکات هەموو مەعالمی مێژوویی و شارەستانی و بە ناوبانگەکانی شاری هەولێر بە شێوەی مینی بچوککراوە لە خۆ گرتووە، هەر لە ناو هۆڵی مینی هەولێردا دەیان تابلۆی کەسایەتی ناودارو شوێن و.نەخشەی هەولێر هەڵواسراوە کە وەک ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی زیندووی هەولێر هەژمار دەکرێ…
پارێزگاری هەولێر وێرای خۆشحاڵی دەڕبڕین بە ئەنجام گەیاندنی ئەو پرۆژە دیکۆمێنتاری و شارەستانیەی هەولێر، روونی کردەوە کە ئەم کارە مەزنە مۆدێلێکی پەیڕەوکراوە لە پایتەختە مەزنەکانی وەك ئەمستردام و تۆکیۆو زۆر شاری دیکەی جیهانی، بۆیە گرنگ بوو بۆ شاری هەولێر هاوشێوەی پایتەختە گەورەکان پرۆژەیەکی وای تێدا ئەنجام بدرێ…
شایەنی باسە هەر یەك لە هێرش خۆشناو خاوەن پرۆژەو قائیمقامی قەزای ناوەندو قائیمقامی دەشتی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی وەرزش و بەڕێوەبەری ناحیەی كەسنەزان و سەرۆکی شارەوانی هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرمایەدارو بەرپرسانی حیزبی و حکومی ئامادەیی رێ ورەسمەکە بورن…..

Top