رۆبۆتی خزمەتگوزار

رۆبۆتی خزمەتگوزار

 دەستەواژەیەك هەیە كە دەڵێت جیهانی ئایندە هی رۆبۆتەكانە! ئەم دەستەواژەیە مەترسییەكی گەورەیە بۆ ئایندەی مرۆڤایەتی. ئەگەر رۆبۆتەكان دەست بەسەر هەموو شتێكدا بگرن و بەهۆی زەینی دەستكردەوە جیهان ئاوەژوو كەنەوە لەبری ئەوان لە خزمەت مرۆڤ دابن، مرۆڤەكان بێننە خزمەت خۆیان چ روو دەدا؟

داهاتووی هی رۆبۆتەكان نییە، بەڵام رۆبۆتەكان خزمەتێكی زۆر بە مرۆڤایەتی دەكەن و زۆربەی ئەركەكانیان كەم دەكەنەوە. بۆ نموونە رۆبۆتی جۆری Aeolus كە رۆبۆتێكی خزمەتگوزارییە و تایبەت نییە بە ئەركێك، بەڵكو لە هەموو ئەرك و كارەكانی ماڵەوەدا هاوكاریتان دەكات. ئەم رۆبۆتە كاری پاككردنەوە گەسك لێدان دەكات، كەلوپەلەكانی ماڵەوە لە شوێنی خۆی دادەنێتەوە، ئەگەر شتێك ون بوو لە دۆزینەوەیدا یارمەتیت دەدا و دەتوانێت سفرە رابخات و چێشت لە چێشتخانە بێنێتە سەر سفرە. جگە لەوە سەدان ئەرك و كاری دیكە كە مرۆڤ خۆی دەتوانێت پێی بسپێرێت.

 

Top