سامسۆنگ تەلەفزیۆنی “ئوسود ئەلڕافیدەین” تایبەت بە عێراق و کوردستان ڕادەگەیەنێت

سامسۆنگ تەلەفزیۆنی “ئوسود ئەلڕافیدەین” تایبەت بە عێراق و کوردستان ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا زنجیرەیەکی نوێ و تایبەتی تەلەفزیۆنی “ئوسود ئەلڕافیدەین”ی لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان خستە بازاڕەوە، بەمەش دەرفەت بۆ کڕیارەکانی لە عێراق ڕەخساند بۆ بەدەستهێنانی نوێترین دۆزینەوەکانی سامسۆنگ لە پیشەسازی تەلەفزیۆندا، ک تەلەفزیۆنەکە بە “ئوسود ئەلڕافیدەین” جیا دەکرێتەوە کە ڕەنگێکی گەورەی هەیە وا لە بینەر دەکات چێژ لە ئەزموونێکی بینین وەربگرێت و هەستەکان لە چێژێکی زۆردا نوقم دەکات.
سامسۆنگ ئارەزووی بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەکات بۆ ئەوەی باشترین ئەزموونی تەلەفزیۆنی پێشکەش بە کڕیارەکانی بکات، بەو پێیەی براندی “سامسۆنگ” لە لوتکەی بازاڕی جیهانیدایە لە بواری دروستکردنی تەلەفزیۆن و شاشەی گەورە بۆ هەژدەهەمین ساڵ لەسەریەک .
ڕەنگە ئەمە لە سوودەکانی تەلەفزیۆنی “ئوسود ئەلڕافیدەین”دا دیار بێت، کە مۆدێلێکی کریستاڵ UHD 4K یە، کە دیزاینێکی ڕەسەن و سەرسوڕهێنەری باریکی AirSlim ی هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نەرم لەگەڵ دەوروبەرەکەی تێکەڵ بێت بە شێوەیەکی بێوێنە، بە دوو قەبارەی65 ئینچ و 55 ئینچ، جگە لەوەی تێکەڵەیەک لە ڕەنگەکان نزیکتر لە ڕاستی پێشکەش دەکات بەهۆی تەکنەلۆژیای Dynamic Crystal Color کە ئاستێکی جیاوازی UHD ی پێدەبەخشێت لەگەڵ تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی فۆسفۆر، و کۆنتراستی ڕاستەقینەیی کە ڕێگەت پێدەدات هەموو وردەکارییەکان ببینیت.
تەلەفزیۆنی “ئوسود ئەلڕافیدەین” بە نوێترین پڕۆسێسەری سامسۆنگ Crystal 4K کاردەکات، ئەمەش توانای گشتگیر دەدات بە بینەر بۆ ئەوەی سێبەری ڕەنگەکان نزیکتر لە ڕاستی پیشان بدات. سەبارەت بە سیستەمی دەنگی تەلەفزیۆنی “ئوسود ئەلڕافیدەین”، بە تایبەتمەندی دەنگی جیادەکرێتەوە لەسەر بنەمای بەدواداچوونی شوێنی شتەکان (OTS Lite)، کە کاردەکات بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی دەنگی سەرسوڕهێنەر، نوقمکردنی بینەر لە دەنگی دەوروبەری سێ ڕەهەندیدا لەگەڵ دەنگی کەناڵی ئەگەری سەرەوە. و سیستەمی Q-Symphony هاوکاتی هاوسەنگ لە نێوان تەلەفزیۆن و ئامێری دەنگیدا دابین دەکات، بەو پێیەی ئەم سیستەمە بە شێوەیەکی ناوازە بڵندگۆکانی تەلەفزیۆن و بڵندگۆکانی دەرەوە لە یەک کاتدا کارپێدەکات بۆ بەدەستهێنانی کاریگەری دەنگی دەوروبەری باشتر بەبێ ئەوەی بڵندگۆکانی تەلەفزیۆنەکە بێدەنگ بکات.
شایانی باسە کە دەکرێت تەلەفزیۆنی “ئوسود ئەلڕافیدەین” بە بەرنامەی SmartThings ببەسترێتەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە هەموو ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە بکرێت، هەروەها ڕێگە بە بەکارهێنەر بدرێت بە ئاسانی چاودێری و کۆنترۆڵ و ڕێکخستنی ماڵەکە بکات بە کردنی تەلەفزیۆنەکە بە ناوەندی ئەم پرۆسەیە.
لای خۆیەوە بەڕێز سەنگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە عێراق، ڕایگەیاند: خستنەبازاڕی تەلەفزیۆنی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پابەندبوونی هەمیشەیی خۆیدایە بۆ دابینکردنی بازاڕی عێراقی بە نوێتین بەرهەمی داهێنەرانە و تایبەتمەند کە پێداویستی بەکارهێنەر دابین دەکات و ئەزموونێکی ناوازە و بێهاوتای بینینیان بۆ دابین دەکات. ئەمڕۆ ڕووبەڕووی تەلەفزیۆنێکی زیرەک بووینەوە کە ئەزموونێکی بینراوی جیاواز بە وێنەی کوالێتی بەرز و دیزاینێکی سەرنجڕاکێش و تایبەتمەندی زیرەک پێشکەش دەکات".

تەلەفزیۆنی “ئوسود ئەلڕافیدەین” لە ڕێگەی فرۆشگای ئۆنلاین سامسۆنگ لە عێراق https://www.samsung.com/iq_ar/tvs/uhd-4k-tv/cu7000-65-inch-ua65cu7000uxtw/ و لە هەموو پێشانگاکان لە دابەشکەر و بریکارە فەرمیەکانی و خاڵەکانی فرۆشتن لە سەرتاسەری عێراق بەردەستە.

Top