بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی Mi-28  لە کریمیا، دوو سەربازی ڕووسیا گیانیان لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە، هەلیکۆپتەرە سەربازییەکەی MI-28 لە کاتی گەشتێکی مەشق و ڕاهێناندا لە کریمیا کەوتۆتە خوارەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەم هەلیکۆپتەرە خەلەلی تەکنیکی بووە.

لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٤دا بە شێوەیەکی نایاسایی کریمیای داگیرکرد.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top