بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦ پلە تۆنگای هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦ پلە تۆنگای هەژاند

 

 

 

بەپێی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر، تۆنگای هەژاند.

ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ٢١٠ کیلۆمەتر و ناوەندی بوومەلەرزەکە ٩٥ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای گوندی هیهیفۆ لە دوورگەی نیواتوپۆتاپۆ ڕوویداوە.

دوای ئەم بوومەلەرزەیە لە دووری ٧١ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری هیهیفۆ، بە گوڕی ٥.١ پلە ڕوویدا.

دوای ئەم بوومەلەرزەیە هیچ ئاگادارکردنەوەیەک لەسەر ئەگەری تسۆنامی نەدراوە.

 

تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکان و ئەگەری زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاونەکراوەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

Top