چاولێگەری مرۆڤ وندەكات هەمیشە بەدوای دۆزینەوەی خۆیه تی لەچواردەوریدا.
بێلان ڕۆژبەیانی
هه ندێك جارچاولێكەری ئافرەتان ئەبێتە هۆی كێشەو گرفت و دواكەوتن لەقوناغەكانی ژیانی تایبەتی ،تاكەكان نازانن كەسایەتی خۆیان چۆنە و چاولەكەسانی دەورووبەری خۆیان ئەكەن لەناو چواردەور ڕوانینی ناتەندروست كەسایەەی خۆیان بزردەكەن وهەمیشە وێڵن بەدوای دۆزینەوەی خودی خۆیان لەكەسانی چواردەورو ژیانی تایبەتی و كەسی خۆیان دەبستنەوە بەوانی تر بەنموونە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان هۆكارێكی سەرەكی چاولێكەرییە تاكەكان هه وڵ دەدەن ئەو ڕوخسارەبن ئەو مودەیە بن كە خۆیان ئەیانەوێت لاسای كارەكتەریكی كە بكەنەوە و لەناوئەوكۆمەڵگەیەدا قبوڵ كراوبن بێ ئەوەی ئاگاداری ژیانی ڕاستو درووستی ئەوكەسانەبن كەلەم تۆڕانە وای نیشان دەدەن كەژیانێكی شاهانه دەژین كەچی لەپشتی ئەمەوە دەیان كێشەوگرفتی ژیان بەرۆكی گردون .
چەمكێك هه یە بەهه ڵەهاتۆتە ناوئێمەوە كە ئەڵێن هه ندێك چاولێكەری باشە هه ندێكی دیكە خراپە ئەمە هه ڵەیە چاولێكەری و لاسایی كردنەوەی كەسانی كە كارێكی باش نیە جاولێگەری تەنیا لەبەرەوپێشچونی زانست و زانیاری پێشكەوتنی ئەقڵێتی تاك گرنگە بەمەرجێك سود وەرگرتنبێت لەئەزمنی كەسانی شارەزاو پێشكەوتو ڕێزگیراوی نێو كۆمەڵگە .
چاولێكەری متمانە بەخۆبوون لاواز ئەكات ئەوكەسانەی چاولەكەسانی چواردەوری خۆیان ئەكەن باوەربەخۆبونیان كەمترە بەكەسانێك كە لاسایی چواردەوری خۆیان ناكەنەوە هه میشە ئەو كەسانە ئەترسن خاوەنی كەسایەتیەكی لاوازوو خەماوین هەمیشە خودی خۆیان لاكەمەو لەچواردەوری خۆیان بەگومانن ،وەئەیانەوێت وەكو بەرامبەریان بیربكەنەوە وەكو بەرامبەر یان جل بپۆشن خواردن بخۆن وەكو ئەوان قسە بكەن بەكورتی كۆپی ژیانی چواردەریان دەكەن،
تاك گەرایی لەناوچاولێكەری كزو لاواز ئەبێت وزۆرێك لەتاكەكان یان ئافرەتان بەداخەوە پارەیەكی زۆر سەرف ئەكەن بۆئەوەی لەبەرامبەرەكەیان بچن یان ماڵ و كەلوپەلەكانی ناوماڵ و پیداویستیەكانیانی ژیان كردنیان لە هی بەرامبەرەكەیان بچێت ئەمەش زیاای زۆری بەتاكی ئافرەت گەیاندەوە بوەتە هۆی بەهەدەردانی زۆرو تێكچونی ماڵ و خێزان هەڵوەشاندنەوەی ئەم جۆرەكەسانە تاكێكی دووكەسایەتیەیان لێ درووست ئەبێت و بۆدواجار ناتوانی بزانی كامیانی ،زۆرجار ئەو كەسانە ڕووبەرووی گرفتی دەرونی ئەبنەوە و ژیانیان پڕلەخەم وناڕەحەتی ولەترس و ناڕەحەتیا ژیان بەسەر ئەبەن وئەڵێن هاوڕێكەم دراوسێ كەم خوشكەكەم ماڵەكەی خانوەكەی ئۆتۆمبیلەكەی گۆری بامنیش بیگۆرم ،ئەم جۆرە لەچاولێكەری و لاسایی كرنەوەیە هۆكارێكی سەرەكیە بۆ جیابوونەوەی هاوسەران و زۆریك بەداخەوە بۆخۆیان ناژین سەیری ژیانی دەورووبەری خۆیان ئەكەن وئەیانەوێت لەكەسانی دەورووبەریان باشتربن ،
چاولێكەری دیاردەیەك نیە تایبەت مەندیەك نیە كەتەنها تایبەت مەندی كۆمەڵگەی كوردەواری بێت دیاردەی چاولێكەری لەناوهه موو چین و توێژێكی كۆمەڵگاداهه یە .لەناو هه موو ئێمەدا هه یە ئەتوانین بڵێین نەخۆشیەكی كوشندەی جیهانیە كەتائێستا پێشی پێنەگیراوەو كەم ترین هەوڵ هەبوە بۆهۆشیاركردنەوەی تاك لەم مەترسیە بەڵام ئەكرێت بەئاستی ڕۆشنبیری زیاتر ئەم دیاردەیە كەم بكرێتەوە ،ئەم دیاردەیە تاكەكان خۆش بەخت وئاسودەناكات بەڵكوو توشی ناڕەحەتی و هه ندی جاردەرونیان ئەكات وهه میشە چاوت لەسەر ژیانی چواردەورە ، ئەبیت هه موومان ئەوەمان لاڕوون بیت كەژیانی هه موو مرۆڤێك پڕەلەهه ورازو نشیوو وتاڵی و سوێریو خۆشی و ناخۆشی و ژیانی هیج مرۆڤێك گوڵ ڕێژنەكراوەوفەرشی سور بۆكەس ڕانەخراوە ،گوڕینی گۆڕانكاری وبیركردنەوەوتێروانینو كلیلی سەرەكی ژیانی خۆت بەدەستی خۆتە و بەدەستی كەس نیە نابێت خۆت و ژیانی خۆت و منداڵی خۆت بەراوردی كەسی دیكەبكەی ئەمانە وات لێ ئەكات هه میشە لەڕابردوودا بژی ،شانازی بەخۆتەوە بكە بەتواناكانتەوە سەیری ژیان خۆت بكە وبەراودی ساڵی پێشووی بكە بزانە چەنه گۆڕانكاری لەخۆتا ڕویداو ە نەوەكو بەكەسانی دیكە چونكە ژیانی خۆت بەتەنها پەیوەندی بەخودی خۆتەو ە هه یە ناكرێ بەراوردی بكەی بەكەسانی دیكە ،كەسی چاولێكەر ئەبێت هه میشە چاوی لەسەر خەڵكی بێت تاوەكو لەئەوان دوانەكەوێت تاواكو هه میشە كۆپی ئەوان بێت ئەگەر ئەوان خانویان هه رشتێكی دیكەیان هه بێت ئەبێت ئەوانیش هه یانبێت وهتد ..كەسێك خاوەنی غیرەتی نەفس بێت بەپێوەری خۆی دەژی و ژیان ئەكات گوێ بەوە نادات كە خەڵكی ئەنجامی ئەدات .
هیج كاتێك بەچاولێكەری مەژی تۆكە هه یت لەم دونێایە چۆن خاوەنی ڕەنگ و ڕوخسارێكی تایبەت بەخۆتی وخاوەنی درێژیو كێشی تایبەت بەخۆتی بابە هه مان پێوەریش خاوەنی سروشت و بیركردنەوەی تایبەت بەخۆت بیت ئەوسا ئەتوانیت كارەكتەرێكی سەركەوتووبیت ،بەداخەوە زۆرێك لەتاكەكان و ئافرەتان بەتایبەتی چاولەدەورووبەریان ئەكەن بەرامبەریان چی بكات ئەبێت ئەویش بیكات دراوسی هاورێ خزم چی بكڕن ئەبێت ئەویش بیكرێت بۆیە ئەمە ئەبێتە هۆی كێشەو گرفت وزۆرجار جیابوونەوەی هاوسەران لەسەر ئەوەیە ،یان بەشێكی زۆری خەڵكی بەهۆی چاولێكەرییەوە كۆچ ئەكەن بۆوڵاتێكی دێكە ،مرۆڤ ئەوەتەی هه یە بە قۆناغەكانی لاسای كردنەوەدا ڕۆیشتووە لەتاكە كەسەوە دەست پێ دەكات و بووە بەكەلتورلەنێو كۆمەڵگەكاندا .