سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی بەریتانیا کرد بە بۆنەی تاجلەسەرنانی شا چارلسی سێیەم.

ئەمڕۆ یەكشەممە 7/5/2023، لە سەلاحەدین، سەرۆکی بارزانی پێشوازیی لە مایک برایسن ریجاردسن، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا کە رۆزی کەیڤ، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی بەریتانیا کرد بە بۆنەی تاجلەسەرنانی شا چارلسی سێیەم.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران، جەختیش لە پەرەپێدان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا، بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی کرایەوە.

Top