سكرتێرى گشتیى YNDK لەگەڵ بەشێک لە رێکخستنەکانى YNDK کۆدەبێتەوە
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 1ـی 5ـی 2023 سکرتێرى گشتیى YNDK لەگەڵ بەشێک لە رێکخستنەکانى YNDK لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کۆبۆوە و، رەوشى سیاسى کوردستان و رەوشى رێکخراوەیى YNDK -ى بۆ ئامادەبووان شرۆڤەکردو جەختى کردەوە سەر پاراستنى کوردستان و خورتکردنى کارو خەباتى داهاتووى YNDK لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى جەماوەرى کوردستان.
پاشنیوەڕۆى ئهمڕۆ دووشهممه، غهفوور مهخموورى سكرتێرى گشتيى يهكێتى نهتهوهيى ديموكراتى كوردستان YNDK لە بارەگاى مەکتەبى سیاسیى YNDK لە شارى هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرو فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و سەردار خدر کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى کارگێڕى و دارایى YNDK)، پێشوازى لە بەشێک لە رێکخستنەکان و پێشمەرگە دێرینەکانى YNDK لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کرد، دواتر لە کۆبوونەوەیەکى فراوان لەگەڵیاندا رەوشى سیاسى کوردستان و رەوشى رێکخراوەیى YNDK -ى بۆ ئامادەبووان شرۆڤەکرد، دواى دەقیقەیەک وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانى پاکى شەهید سەربەست مەحموود و تەواوى شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان، د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى رێکخستنى YNDK بەخێرهاتنى ئامادەبووانى کرد و ئامانجى کۆبوونەوەکەى بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و، داواى لە سکرتێرى گشتیى YNDK کرد کەوا وتارێک سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان و رەوشى رێکخراوەیى YNDK پێشکەشى ئامادەبووان بکات.
غەفوور مەخموورى سكرتێرى گشتیى YNDK ، وێڕای بەخێرهاتنکردنى ئامادەبووان لە وتارێکیدا رەوشى سیاسیى کوردستانى بۆ شیکردنەوەو روانینى خۆى خستەڕوو، دواتر باسى لە رەوشى رێکخراویى YNDK کرد، لە وتارەکەیدا سەبارەت بە رەوشى کوردستان وتى: (کوردستان لە رووى سیاسى و ئابوورى و تەناهى لە رەوشێکى زۆر ناسک و هەستیاردایەو لە چەند لایەکەوە هەڕەشە لە کوردستان دەکرێت و هەوڵدەدرێت پێگەى کوردستان لاواز بکرێت، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان کار بۆ یەکڕیزى نیشتمانى بکەین و پێکەوە کوردستان بپارێزین، باشترین وەڵام بۆ بەرپەرچدانەوەى ئەم هەڕەشانە و تەواوى پیلانى ناحەزان و داگیرکەرانى کوردستان یەکدەنگى و یەکڕیزیمانە، خەڵکی کوردستان بە یەکڕیزی و یەک ئیرادەییەوە دەتوانن بەرامبەر هەڕەشەکان بوەستنەوەو تەواوى پیلانى ناحەوان و داگیرکەرانى کوردستان لە گۆڕبنێن و کوردستان بپارێزن.)، هەروەها وتى: (گەلى کوردستان بە یەکڕیزى دەتوانێت داکۆکی لە مافەکانی خۆی بکات و، خاوەنی بڕیار و ئیرادەی خۆى بێت و پارێزگارى لە دەستکەوتەکانى بکات، کە بەرهەمی خەبات و بەرخودان و قوربانیدانی چەندین ساڵەی گەلەکەمانن.).
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سکرتێرى گشتیى YNDK سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانى داهاتووى کوردستان بۆ ئامادەبووان قسەى کرد و، وتى: ( ئێمە وەکو YNDK لەگەڵ ئەوەداین کەوا هەڵبژاردنەکانى کوردستان لەم ساڵدا ئەنجامبدرێن و دوا نەخرێن، هەروەها پێویستە پرۆسەى هەڵبژادنەکان بەشێوەیەکى روون و پاک و دوور لە تەزویرکردن بەڕێوەبچن.).
دواتر سکرتێرى گشتیى YNDK سەبارەت بە رەوشى رێکخراوەیى YNDK بۆ ئامادەبووان قسەیکردو داواى لێکردن کەوا لە جاران زیاتر کاربکەن و دەنگ و رەنگى YNDK بگەیەننە هەموو شوێنێک و ریزەکانى خۆیان پتەوتربکەن و کارو خەباتى داهاتووى YNDK خورتتر بکەن لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى جەماوەرى کوردستان.
لە دوا تەوەرى کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان سەرنج و روانینى خۆیان خستەڕوو و پرسیارەکانیان لەلایەن سکرتێرى گشتیى YNDK وەڵامدرانەوە.