بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆنی هەژاند.

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆنی هەژاند.

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە لە ژاپۆن ڕوویدا

 

 

دەزگای کەشناسی ژاپۆن ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 16:59 بەکاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلە  بە پێوەری ڕێختەر لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی ئۆکیناوای ژاپۆن ڕوویداوە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتردا ڕوویدا و هیچ ئاگادارکردنەوەیەک لەبارەی ئەگەری ڕوودانی تسونامی دوای ئەوە نەدرا.

ئەم بوومەلەرزەیە لە شارەکانی ناگۆ، ئۆروما و نانجۆی لە ویلایەتی ئۆکیناوا و ویلایەتی کاگۆشیماش هەستی پێکراوە.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکان و ئەگەری زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاونەکراوەتەوە.

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top