لە نێو 150 هونەرمەندی جیهانەوە,نوێنەر بەرهەمێكی بە جلی كوردی پێشكەش كرد

لە نێو 150 هونەرمەندی جیهانەوە,نوێنەر بەرهەمێكی بە جلی كوردی پێشكەش كرد

لە وڵاتی نەرویج كۆنسێرتێكی گەورە بۆ ژمارەیەك هونەرمەند و موسیزیان بەڕێوەچوو كە ڕەپوان و موسیزیانی لاوی كورد(نوێنەر) ئەویش تێیدا بەشداربوو و بە جلی كوردییەوە یەك لە بەرهەمە نوێیەكانی خۆی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد .

لە هەر شارێكی وڵاتی نەرویج یەك هونەرمەند بۆ ئەم كۆنسێرتە موزیكییە دەستنیشان كرا كە كۆی گشتی هونەرمەندەكان 150كەس بوون,"نوێنەر"یش بووە دەنگی بەهێزی ئەو شارەی كە تێیدا دەژێ و لەلایەن ئامادەكار و سەرپرشتیاری كۆنسێرتەكەوە هەڵبژێردرا .

لە نێو 150 هونەرمەندی جیهانەوە,نوێنەر بەرهەمێكی بە جلی كوردی پێشكەش كرد

كۆنسێرتەكە سێ ڕۆژی خایاند و (نوێنەر) لە كۆتا ڕۆژی كۆنسێرتەكە بەرهەمی (كۆچەر) پێشكەش بە ئامادەبووان كرد كە تێكستی ئەم گۆرانییە لە شاشەیەكدا لەسەر ستێج وەرگێڕدرابووە زمانی نەرویجی و تێكڕای بەرهەمەكانی هونەرمەندانی دیكەی نەتەوە جیاوازەكان بە هەمان شێوە تاوەكو ئامادەبووان لە پەیامی هونەرمەندان بگەن .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top