گورانکارییە هەرێمى (اقلیمى)وجیهانییەکان لەبەرژەوەندى کێ دان ؟

گورانکارییە هەرێمى (اقلیمى)وجیهانییەکان لەبەرژەوەندى کێ دان ؟



لە بارودوخى ئێستاى جیهاندا خەریکە گورانکارى گەورە روودەدەن لە هندێ شوێن وچەند وەلاتێک بەرەو جەنگولەهندێ وەلاتی تریش بەرەو ئاشتى هەنگاو دەنێن، جەنگو ئاشتى لە نێوان وەلاتەکان بۆ بەرژەوەندى و بەدەستهێنانى دەستکەوتەکانە، وەک: شەرى نێوان روسیا و ئوکرانیا کەخەریکەبەرەوسالى دووەم هەنگاو دەنێت، ئەم شەرە کاولکارییە بویتە هوى ئاوارەبوون وکاولکارییەکى زۆر و زیانى ئابورى و وزەیى بە خویان و وەلاتانى ترى جیهان گەیاندووە.
هەروەهاجموجولى سەربازى لە نێوان وەلاتى چین ووەلاتى تایوان و هێنان وبردنى کەشتیە جەنگیەکان بۆ ناو دەریاکان و سەر سنورى یەکترى و(تەهدید) کردنى یەکترى.
لەلایەکى ترەوە موشەک باران کردنى بەرژەوەندییەکانى ئیران لە سوریا لە لایەن ئیسرائیلەوە و یان بە پێچەوانەوە هناردنى موشەک بۆ ناو خاکى ئیسرائیل لە لایەن ئیرانەوە.
هەلبژاردنەکانى کومارى تورکیا و ئەو گورانکاریەى کە چاوەرێ دەکرێت لەم وەلاتە رووبدەن لەدوایى هەلبژاردن.
گورانکاریەکانى لە ناو وەلاتە عەرەبیەکان روودەدەن وەک نزیک بونەوە و بەرەو ئاشتى وپاراستنى بەرژەوەندیەکانیان،ئاشتبونەوەى هندێ لە وەلاتانى عەرەبى لەگەل وەلاتى سوریا ودیسانەوە نزیک بونەوە وبەرەو ئاشت بونەوەى ئیران وعەرەبستانى سعودى کە ماوەى دە سال زیاتردەبێت هەموو پەیوەندیەکانیان راگرتبوو و هیچ پەیوەندیان لە گەل یەکترى نەمابوو ئێستا خەریکە بەناوبژیوانى وەلاتى چین بەچەندین کوبونەوە دەبنە دوست و بەرژەوەندى یەکترى دەپاریزن.
لەو گورانکاریانەش کوبونەوەى ئەمنى وەلاتى عێراق وئیران و بەستنى پیماننامەبۆپاراستنى سنورەکانیان وهاتنى وەفدێکى ئەمنى پایە بەرزى تورکیا بۆ عێراق وکفتگو کردن بۆ چارەسەرى کێشەکانیان.
هەروەها دیدار و کوبونەوەکانى وەزیرانى دەرەوەى روسیا - تورکیا - ئیران - سوریا لە مۆسکو و دانیشتن ودانوستاندن لەسەر چارە سەرکردنى کێشەکانیان وپاراستنى بەرژەوەندیان.
لە هەمووى گرنگتر سەبارەت بە گەلى کورد کوتایى هاتنى پەیماننامەى لوزان لە 24/7/2023 وبەپێى یاساى نێونەتەوەیى نابیت هیچ پەیماننامەیەک لە سەد 100سال زیاتر بێت و پێویستە پەیماننامەیەکى تر لە جیاتى ببەسترێت ، ئەوە خەریکە تەمەنى ئەم پەیماننامە شومەى دژى گەلى کورد روژە کوتاییەکانى بەسەر دەچن وکوتایى پێ دێت.
کوبونەوەى مۆسکو ، رێکەوتنى دووبەدووى وەلاتانى دەوروبەرمان بۆپاراستنى سنورە دەستکردەکان و نەهێشتنى جموجولى سەربازى پارتە شورشگێرەکان،ئەمانە و زور شتى ترى شاراوە ونهێنى نیشانەن بۆ جموجولى نەیارەکانمان وبەستنى پەیماننامەیەکى ترى شوم بۆ پاراستنى بەرژەوەندیەکانیان وسنورە دەستکردەکان .
لە بەرامبەر ئەم جموجولانە ئێمەى گەلى کورد چیمان کردووە، بەرنامەوپڕۆگراممان چیە بۆ بەرپەرچدانەوە و پێک هاتن لەسەر بەرنامەیەکى هاوبەش بۆ پاراستنى ئەم کیانە وحکومەتى هەرێمى کوردستان. لە جیاتى یەکگرتن و دەست لە ناو دەست دانان واخەریکەچەپلەبۆ نەیارەکانمان لى دەدەین ودژى بەرژەوەندى ئەم قەوارەیە( حکومەتى هەرێمى کوردستان) کە بەرهەمى خوینى هەزاران شەهیدە دەوەستین، دەمانەوێت مێژووى خیانەت کردن دوبارە بکەینەوە لە جیاتى ئەوەى بە پشتگیریى کردن هەموو هێزمان پاراستنى بێت بەداخەوە دەچین لەدەرگاىنەیارەکانمان دەدەین بۆ ئەوەى کێشەبۆ ئەم هەرێمە دروست بکەین و خومان وئەم هەرێمەلەپێش چاوى دوستەکانمان ناشرین بکەین. پێویستە پێداچونەوە لەهەلسوکەوت و رابردوو و ئێستامان بکەینەوە هەموو هێزمان بخەینە گەر بۆ چارەسەرى کێشە ناوخویەکانمان وخومان لە چوار چێوەى حکومەتێکى بەهێزى یەکگرتوو رێک بخەینەوە وئامادە کارى بکەین بۆ کورانکارییە هەرێمییەکان ودەست لە ناو دەست دابنێن ودژى هەموو پیلانەکانى نەیارەکانمان بوەستین .
تەنها چارەسەر و گەیشتن بە ئامانج وپاراستنى ئەم هەرێمە، یەکگرتنى هەموو هێزە سیاسیەکانە، ئەگەرنا دەبێت خۆمان ئامادە بکەین بۆ پەیماننامەیەکى ترى شومى هاوشێوەى(لوزان) کە لە لایەن دوژمنەکانمانەوە خەریکەنەخشەى بوى دەکێشرێت ولەسەرمێزى گفتوگو بریارى لەسەردەدەن. ئێمەى گەلى کوردیش خەریکى دووبەرکى وپاراستنى بەرژەوەندى تاکەکەسى وتاکە حزبین، لە جیاتى ئەوەى لە دەرگاى یەکتر بدەین و بە گفتوگو چارەسەرى کێشە ناوخوییەکانمان بکەین دەچین دەرگاى نەیارەکانمان دەدەین وکێشەبۆئەم هەرێمەدروستدەکەین بێى ئەوەى بزانین کەلەناوچوونى ئەم هەرێمەلەناوچوونى هەموومانە وکەس قازانجى لێ ناکەت

Top