سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هوداپار دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هوداپار دەكات


پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 26ی نیسانی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار (پارتی دۆزی ئازاد) بە سەرۆكایەتیی بەڕێز زەكەریا یاپیجیئۆغلوو كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی چارەسەری ئاشتیانەی كێشەكان و گرتنەبەری ڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنی نێوان گەلانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هوداپار كرایەوە.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هوداپار دەكات
Top